زانست

سیستمی ئاگاداركردنەوە لە ئوتومبێلی فریاكەوتن دادەنرێت

خوێنكارێكی پەیانگەی تەكنەلۆژیی لە سوید سیستمێك بۆ ئوتومبێلەكانی فریاكەوتن دادەمەزرێنێت كەبەهۆیەوە بەشێوەیەكی خۆكرد تەسجیل و ڕادیۆی ئوتومبیڵەكانی ئەو شەقامەكە لەكاردەكەون و ئاگاریان دەكاتەوە كە شەقامەكە چۆڵ بكەن.

قوتابیەكی پەیمانگەی تەكنەلۆژی شاهانەی سوید بەناوی (مایكڵ ئیرنی بێرغ ) ئامێرێك بۆ ئوتومبێلی فریاكەوتن دادەهێنێت كەبەهۆیەوە بەشێوەیەكی خۆكرد تەسجیل و ڕادیۆی ئوتومبێلەكانی پێشەوەی لەكاردەون و ئاگاداریان دەكاتەوە كە شەقامەكە چۆڵ بكەن.

داهێنانەكە ناوی  (ئی ڤام) ەو لەڕێگەی شەپۆلی (ئێف ئێم) ەوە  نامەیەك بۆ ئوتومبیلەكانی دەوروبەری خۆی دەنێرێت و دوای چەند چركەیەك نامەكە لەسەر شاشەی تەسجیلەكە  دەردەكەوێت و  بەشێوەیەكی خۆكرد تەسجیل و ڕادیۆو سیدییەكان لەكاردەكەون و ڕاستەوخۆی  پەیامی ئاگاداركردنەوەیان پێ دەگات كە بچە سایدی لای ڕاستی شەقامەكە. 

مایكڵ كە خوێندكاری بەشی ئەندازەی دەنگە دەڵێت: بەهۆی ئامێرەكەوە  3 كردار ڕوودەدات ئەوانیش ڕێگا كردنەوە بۆ ئوتومبێلی فریاكەوتن و چەسپاندنی بنەماكانی سەلامەتی ڕێگاوبان و دروستكردنی ژینگەی شیاو بۆ كاركردن .

وابڕیارە ئەمساڵ سیستمەكە لەستۆكهۆڵمی پایتەخت تاقیبكرێتەوەو بەم داهێنانەش سوید هەنگاوێكی دیكەی پێشكەوتن تۆماردەكات.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1904