زانست

تایبەتمەندیەکی گرنگی ئایفۆن کە بەکارهێنەرانی پشتگوێیان خستوە

لەم سەردەمەدا مۆبایلی ئایفۆن بۆتە باوو بەهۆی تایبەتمەندیە زیرەکەکانی بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و بەردەوام جۆری نوێی لێ دەکەوێتە بازاڕەوە.

 یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە زۆر گرنگە تاوەکو ئێستا زۆربەی کەس هەستی پێنەکردوە خاڵی ڕەشی سەروو شاشەیە.

 شوێنی ئەم خاڵە ڕەشە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی سەروو شاشەوە، هەندێ کاتیش دەکەوێتە سەروو موکەبەرەی دەنگەوە یاخود لەبەردەم موکەبەرەکەیە.

گرنگی ئەم خاڵە لەوەدایە گەر جەستەیەک لە نزیک مۆبایلەکەدا بونی هەبێت، ئاگادارکردنەوە دەدات و  هەڵدەسێت بە کوژاندنەوەی ڕوناکی شاشە.

ئەرکەکێکی تری ئەم خالە هەستیارە، لەکاتی ئەنجامدانی پەیوەندیی تەلەفۆنیدا ئەگەر کەسێک نزیک بێت لێت  ڕووناکی شاشەکە دەکوژێنێتەوە.

لەم کارەوە ٣ ئامانجی بەسود بۆت دەردەخات لەوانە، پاراستنی دەموچاوی بەکارهێنەر لەو گەرمییەی کە شاشەکە دەری دەدات، ڕێگری کردن لەدابەزینی شەحن، ڕێگری کردن لە پچڕاندنی دەنگی تەلەفون یان بڕینی دەنگ.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە24021