بۆشایی ئاسمان ئەو شوێنەیە كە ژیان تێیدا ئەستەمەو چەندان كاریگەری نەرێنیی لەسەر جەستەی مرۆڤ جێدێڵێت و دوای گەڕانەوەشیان كەشتیوانەكان دووچاری دەیان گرفتی جەستەیی دەبنەوە.
خواردنی كەشتیوانەكان وەك ئەوەیە كە هەویری ددان شۆردن یان (مەعجوونی ددان) بخۆیت چونكە هەمووی لەقوتونراوەو دەبێت بەو شێوەیە بێت.
كەشتیوانەكان تائەو كاتەی لەسەر ئەم جۆرە خۆراكانە ڕادێن، بەلایانەوە ئەم خۆراكانە ناخۆش و بێزراووە بەڵام چارنییەو دەبێت لەسەریان ڕابێن.

خواردنی ئەم جۆرە خواردنانە تائەو كاتەی گەشتەكەیان تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە بەشێوەیەكی بەرچاو دەبێتە هۆكاری دابەزینی كێشی كەشتیوانەكان.
ئایا ئەو پرسیارەت لەخۆت كردوە كەكەشتیوانەكان چۆن دەنوون؟؟؟؟
كەشتیوانەكان بەپێوەبن، یا دانیشتبن، دەتوانن بنوون بەڵام دەبێت بەپەتێكەوە خۆیان ببەستنەوە بۆئەوەی نەكەون بەكەرەستەو ئامێرو ئەملاولای كەشتیەكەدا، هەروەك هیتفۆنێك دەكەنە گوێیان بۆئەوەی لە ووڕە ووڕیی ئامێرەكان كەم بكەنەوەو بتوانن كەمێك بەئارامی بنوون.
لەمانەش سەیرتر ئەو كەسەی كە دەیەوێت بخەوێت دەبێت بچێتە كیسە خەوێكەوە چونكە ئەوانەی لەبۆشاییدان كاتێك دەنوون هەست دەكەن یەكێك لەئەندامەكانی جەستەیان لێ بوەتەوە.
خۆشۆردن و ڕاگرتنی پاكوخاوێنی یەكێكی دیكەیە لەو گرفتانەی كە كەشتیوانەكان ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئەگەری تائێستا باوەڕت وایە كە كەشتیوانەكان لەگەشتەكانیان خۆیان دەشۆن ئەوە هەڵەیت چونكە كەشتیوانەكان تەنیا دەتوانن جەستەیان یان سەرسان یان دەمووچاویان بەئاو تەڕبكەن، ئەوان بۆشۆردنی سەریان شامپۆیەكی تایبەت بەكاردێنن كە پێویستی بەئاو نییەو تەنیا دەدرێت لەسەرو هیچی تر.
چوونە سەر ئاوو توالێت یەكێكی دیكەیە لەو گرفتانەی كە كەشتیوانەكانی بێزاركردوە، چونكە هێزی كێشكردن نامێنێت بۆ ئەمەش ئامێرێك هاوشێوەی سیفۆن دروستكراوەو پاشماوەكان بۆ ناو ئامێرەكە ڕادەكێشێت خۆ ئەگەر وانەبێت ئەوا ڕەنگە كارەسات بقەومێت.
كەشتیوانەكان دەتوانن هاوشێوەی مرۆڤ لەسەر زەوی كاتەكانیان بەخوێندنەوەو گوێگرتن لە میوزیك و بینینی دیمەنەكانی بۆشایی لە پەنجەرەی كەشتییەكان و گرتنی وێنەو سەیركردنی فیلم و پەیوەندییكردن بەخزمو كەسووكاریانەوە بەسەر بەرن، ئەوە سەرباری ئەوەی دەتوانن وەرزش بكەن بۆئەوەی جەستەو سووڕی خوێنیان چالاك بێت بەڵام دەبێت بیرمان نەچێت كە بەزنجیرێك خۆیان ببەستنەوە.
كەشتیوانەكان دوای گەڕانەوەش لە بۆشایی ژمارەیەك گرفت و نەهامەتی لەگەڵ خۆیان بۆزەوی دێننەوە كە هەندێكیان لەداهاتوودا كاریگەرییان دەردەكەوێت.
ئەوانەی دەچنە بۆشایی بۆیان دەردەكەوێت كەچ نیعمەتێكیان لەدەستداوە ئەویش هێزی ڕاكێشانی زەویییەو كاتێك لەبۆشایی دەمێننەوە توشی نەخۆشییەك دەبن بەناوی نەخۆشیی (بۆشایی) كەبەهۆیەوە ئێسكەكان بەڕێژەی % 1 بۆ % 1.5 توشی داخوران دەبێت و ئەمەش وادەكات زووتر ڕووبەڕووی پیری ببنەوە.
دوای گەڕانەوەیان بەهۆی ڕاهاتنیان لەسەر نەبوونی هێزی ڕاكێشان، كەشتیوانەكان بۆدەیان ڕۆژ توشی سەرەگێژەو گرفت لەبینین و بیستندا دەبنەوە.
كەشتوانەكان كاتێك لەبۆشایین فرمێسك لەچاویان نایەتەخوارەوەو فرمێسكەكان لەچاودا دەمێننەوە كەدەبنە هۆكاری ئازارو دروستبوونی گرفت لەبینیندا.
دروستبوونی بەرد لەگورچیلەكان و پوكانەوەی ئێسكی جەستە ئەو دوو نەخۆشیەن كە چارەسەریان نییەو هەندێكجار بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.
لەهەموو ئەمانەش سەیرتر لە بۆشاییدا بەهۆی ئەوەی هێزی كێشكردن نامێنێت خانە دەمارییەكانی میزەڵان هەست بەپڕبوون و قورسایی میزەڵان ناكەن بۆیە ئەگەركەشتیوانەكان هەموو 2 كاتژمێر جارێك مێزەڵانیان بەتاڵ نەكەنەوە ئەوە بەدڵنیاییەوە خۆیان تەڕدەكەن.
بەڵام بەرلەوەی گەشت بۆ ئاسمان بكەن چەندان خوڵ و ڕاهێنانیان پێ دەكرێت و پێویستە هەموو 2 كاتژمێر جارێك میزەڵانیان بەتاڵ بكەنەوە.
هەموو ئەوانەی كە باسكران پەیوەندی بەهێزی ڕاكێشانی زەوییەوە هەیە كە یەكێكە لەنعمەتەكانی ژیان لەسەر زەوی و بەبێ بوونی ئەو هێزە ژیان ئەستەمە