فه‌یسبووك ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه دیاریده‌كات كه مه‌یلی خۆكوشتنیان هه‌یه
ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌ست به به‌كارهێنانی ئامێری زیره‌كی نوێ ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه كه‌سانێك كه له‌ناو به‌كارهێنه‌راندا نیاز و مه‌یلی خۆكوشتنیان هه‌یه.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه نوێیانه‌ی بۆ Facebook Live زیاد ده‌كرێت له مێسنجه‌ر و ڤیدیۆی راسته‌وخۆ، به‌شێوه‌یه‌ك دارێژراوه كه ده‌توانرێت یارمه‌تیده‌ربێت تا له رێگه‌ی ئه‌و بڵاوكراوه، كۆمێنت و ناوه‌ڕۆكی ڤیدیۆیانه‌ی كه‌سه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه بگه‌ن به‌سه‌ره‌داوی نیازی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ته‌مای خۆكوشتنن.
فه‌یسبووك كه هاوكاری له هێڵی نه‌ته‌وه‌یی بۆ یارمه‌تیدان له‌به‌رگرتن له خۆكوشتن و هێڵی په‌یامی قه‌یرانه‌وه وه‌رده‌گرێت، له رێگه‌ی ئه‌و ئامێره نوییانه‌وه ده‌ستبه‌جێ كه‌سێكی پسپۆڕی بواره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت به‌و به‌كارهێنه‌ره‌ی نیازی خۆكوشتنی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئامێره نوێیانه ده‌توانێت په‌یوه‌ندی بكات به‌هاوڕێیانه‌ی ئه‌و به‌كارهێنه‌ره‌ی مه‌یلی خۆكوشتنی هه‌یه.
هه‌ركاتێک به‌كارهێنه‌ره‌كه له په‌خشی Facebook Liveدا ده‌ستیكرد به‌كاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ی بژارده‌كانی "په‌یوه‌ندی بكه به‌هاوڕێیه‌ك" یان "هێڵی هاوكاری" ده‌رده‌كه‌ون.
كۆمپانیای فه‌یسبووك، ماوه‌یه‌كه له رێگه‌ی به‌رنامه‌سازیه‌وه له مێسنجه‌ر و كۆمێنته‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری خۆكوشتنی ده‌رده‌خست، به‌ڵام ئێستا په‌ره‌ی به‌و به‌رنامه‌سازیه داوه كه مێسنجه‌ر و Live'ı kapsayacakیش ده‌گرێته‌وه.
له ئێستادا پرۆژه‌كه له ئه‌مریكا جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له زۆر وڵات‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
خوێندراوەتەوە1781