زانست

ئەو وڵاتانەی بۆشایی ئاسمانیان داگیركردووە ئەمانەن

لەئێستادا 1381 مانگی دەستكرد لەبۆشایی ئاسمان بەدەوری زەویدا دەسووڕێنەوە لەوانە 976 دانەیان هی 5 وڵاتن كەبریتین لەئەمریكاو چین و ڕووسیاو ژاپۆن و بەریتانیا.

ساڵی 1966  تەنیا 6 وڵات خاوەنی مانگی دەستكردبوون كە ئەمریكاو ڕووسیاو كەنەداو بەریتانیاو ئیتاڵیاو فەرەنسا بوون، بەڵام لەساڵی 2016 دا 75 وڵات خاوەنی مانگی دەستكردبوون و لە2016 شدا ڕووسیا یەكەم مانگی دەستكردی ڕەوانەی بۆشایی كردو دوا وڵاتیش (لاوس) بوو 28 وڵاتی دیكەش چاوەڕێی ئەوەن مانگە دەستكردەكانیان لەداهاتوودا ڕەوانەی ئاسمان بكەن.


دوای ئەوەی لەڕێگەی یەك مووشەكەوە 104 مانگی دەستكردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد وڵاتی هندستان سەرەنجی دونیای بۆخۆی ڕاكێشا ئەوە سەرباری ئەوەی 7 وڵاتی دیكە كە بۆشایی ئاسمانیان داگیركردوە بوونەتە مایەی پرسیار و تێڕامان.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش 6 وڵات خاوەنی مانگی دەستكردی خۆیانن لەوانە میسر، مەغریب و جەزائیرو عێراق و قەتەرو ئیمارات ، لەناو ئەم 6 وڵاتەشدا ئیمارات خاوەنی زۆرترین مانگی دەستكردە كە 6 دانەیەو دوای ئەویش میسرە،  كەخاوەنی  4 مانگی دەستكردە.


لەسەر ئاستی جیهان ئەمریكا زۆرترین مانگی دەستكردی هەیە كە 568 دانەیەو دەكاتە % 41ی كۆی ژمارەی هەموو مانگە دەستكردەكانی دونیا.
سەرەتای ڕەوانەكردنی مانگی دەستكرد لە ئەمریكا بۆ ساڵی 1958 دەگەڕێتەوە كاتێك ئەمریكا دەزگای كەشتیوانی ئاسمانی بەناوی (ناسا) دامەزراندو یەكەم مانگی دەستكردیشی بەناوی (ئەكسپلۆرری یەك) ڕەوانەی ئاسمان كرد، ئەوەش دوای ئەوەی  یەكێتی سۆڤیەتی جاران یەكەم مانگی دەستكردی هەڵدا.


ئەركی مانگە دەستكردەكەی ئەمریكا ئەو دەمە كۆكردنەوەی زانیاری بوو  لەبواری كەشتیوانیی و گەڕان و كركردنەوەی زانیاریی و دیاریكردنی شوێنی هەڵدانی مووشەك و مانگی دژە مووشەك و زانیاری كەشووهەواو ڕاهێنان لەسەر مانگی دەستكرد.

وڵاتی چین خاوەنی 177 مانگی دەستكردەو سەرەتای دەستبەكاربوونی لەم بوارە بۆ ساڵانی پەنجاكانی سەدەی بیستەم دەگەڕێتەوەو لەڕێگەیەوە 3 كەسی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد بەڵام یەكەم مانگی دەستكردی بەناوی (دۆنگ فانگ هۆنگ) بوو لەساڵی 1970  .

ڕووسیا یەكەم وڵاتە كە مانگی دەستكردی ڕەوانەی بۆشایی كردوەو خاوەنی 133 مانگی دەستكردەو سەرەتای كاركردنی بۆ سییەكانی سەدەی پێشوو دەگەڕێتەوە و یەكەم مانگیش كەهەڵیدا بەناوی (سپۆتنیك 1 ) بوە كە سەرەتای دەستپێكردنی كێبڕكێ و ململانێی ڕووسیابوو لەبواری بۆشایی ئاسمان لەگەڵ ئەمریكا.

ژاپۆن خاوەنی 56 مانگی دەستكردەو سەرەتای كاركردنیشی لەم بوارەدا بۆ  پەنجاكانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە كاتێك زانكۆی تۆكیۆ (ISAS ) گۆڕا بۆ پەیمانگەی زانستی بۆشایی و یەكەم مانگی دەستكردی ژاپۆنیش لەژێرناوی (ئۆسۆمی) دابوو لەساڵی 1970 .


بەریتانیا خاوەنی 42 مانگی دەستكردەو سەرەتای كاركردنی بەریتانیاش بۆ ساڵانی 1952 بۆ 1962 دەگەڕێتەوە و یەكەم مانگی دەەستكردی ئەم وڵاتەش بەناوی (ئارێل 1 ) وە بوو.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4413