زانست

خۆر دەگیرێت

ڕۆژی ٢٦ی شوبات خۆر دەگیرێت و فەلەکناسانیش ئەوە بەیەکێک لە ڕووداوە گەردوونیەکانی ئەمساڵ دەزانن، تەنها دانیشتوانی نیوەگۆی باشوریش دەتوانن بینەری ئەو دیاردەیە بن.

خۆر گیرانەکە بەجۆرێک دەبێت کە مانگ و خۆرو زەوی دەکەونە سەر یەک راسته‌هێڵ و هاوکات مانگ دەکەوێتە نێوان خۆرو زەوییەوە.

لە کۆمەڵەی زانستی فەلەکناسی ئێرلەندا، تێری موزلی دەڵێت؛ "دەتوانرێت لەڕێگەی چاویلەکی تایبەتیەوە دیاردەکە ببینرێت، چونکە مانگ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەبەردەم خۆر دەمێنێتەوە".

ئەو فەلەکناسە ئەوەشی باسکردوە کە دانیشتوانی نیوەگۆی باشور، دەتوانن بۆماوەی یەک خولەک خۆرگیرانەکە ببینن، هاوکات بەپێی زانیارییەکانی پێگەی جی دی تی ماگ، بەشێوەیەکی ڕوون لە ئەمریکای باشورو ناوەڕاست و باشوری ئەفریقا دیاردەکە دەبینرێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە13155