زانست

ئیمارات؛ تاقیكردنەوەی فرۆكەی بێ‌ فرۆكەوان لە بواری گواستنەوەدا

دەستەی گشتی ڕێگا و بان و گەیاندنی ئیماڕات ، بە هاوكاری كۆمپانیای ئیهانگی چینی یەكەم فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی كارەباییان بە ناوی ئیهانگ 184 دروستكردوە و یەكەم فڕینی ئەزموونی ئەم فرۆكەیە لە ئاسمانی دوبەی بە سەركەتووی ئەنجامدرا , دوای سەركەوتنی ئەم پرۆژەیە بریارە ئەم فڕۆكەیە لە دوبەی كاری گواستنەوەی گەشتیار و هاوڵاتیان لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە ئەنجامبدات و دەتوانێ‌ بە خێرایی 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا سەرنشینەكانی بگوازێتەوە ، هەروەها لەتواناشیدایە تا كێشی 100 كیلۆ گرام هەڵبگرێت و بە بەرزی 500 مەتر و بۆ ماوەی 24 خولەك بفڕێت .

ئەم فڕۆكەیە لە چوار باڵ و هەشت پەروانە پێكهاتووە و ئەگەر بە شێوازی خێرا بارگاوی بكرێتەوە ئەوا  2 كاتژمێری پێویستە بەڵام ئەگەر بە شێوازی ئاسایی بارگاوی بكرێتەوە  چوار كاتژمێری ئەوێ‌ ، هاوكات دەستەی گشتی رێگاوبان و گەیاندنی ئیمارات بە نیازە لە مانگی حەوتی ساڵی 2017 ئەم فڕۆكەیە بخاتە كار تا گەشتیار و هاوڵاتیان لێی سودمەند بن .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3178