كەڤەرێكی نوێی مۆبایل توانای فڕینی هەیە
زۆرن ئەو كەسانەی لەكاتی گرتنی وێنەی سێلفی بە مۆبایلەكانیان توشی ئەو كێشەیە دەبن كە ناتوانن ئەو دیمەنەی مەبەستیانە لە پشتەوە دەریبخەن، بەڵام لەئێستادا جۆرێكی نوێی كەڤەر دروستكراوە كە توانای فڕینی هەیە و وێنەی سێڵفی لە دوورەوە دەگرێت.
چەند دیزاینەرێكی چینی و ئیتاڵی جۆرە كەڤەرێكی نوێی مۆبایل دروست دەكەن كە چوار پەروانەی پێوەیە و دەتوانێت بۆ ماودایەك بەرزبێتەوە و لەكاتی گرتنی وێنەی سێڵفی دیمەنێكی زیاتر لە پشتی كەسەكەوە دەربخات.
داهێنانەكە ناونراوە و ئێرسێڵفی و لە ئەلەمنیۆم دروستكراوە، ئەمەش وایكردووە كێشێكی كەمی هەبێت كە تەنها 52 گرامە، هەروەها پاترییەكەی بەشی سێ خولەك دەكات بەڵام دەتوانرێت لەماوەی 30 چركەدا بارگاوی بكرێتەوە.
كەڤەری ئێر سێڵفی بۆ چەند مۆبایلیێكی تایبەت دروستكراوە كە بریتین لە جۆرەكانی ئایفۆن 6 و 7 لەگەڵ گالاكسی ئێس 7 ئیدج و مۆبایلی گۆگڵ پیكسڵ، نرخەكەشی 260 دۆلاری ئەمریكییە و لە مانگی ئایاری داهاتوودا دەگاتە دەست كڕیارەكانی.
خوێندراوەتەوە2434