مەترسییەکی گەورەی سناپ چات ئاشکرا دەبێت
سناب چات له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی هاككه‌راندایه و له‌و باره‌وه شاره‌زایه‌كی فه‌ڵه‌ستینی چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شێواز و چۆنێتیی هاككردنی ئه‌كاونته‌كانی سناب چات ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌حمه‌د بت‌و كه شاره‌زایه‌كی بواری پاراستنی زانیارییه‌كان( سكیوریتی) له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، باس له‌وه‌ده‌كات كه هاككه‌ره‌كان له رێی نامه‌كه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌توانن سناپ چاتی هه‌ر كه‌سێكیان بوێ هاكی بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه به‌و هاككردنه بزانێت.
بەڕای ئەحمەد بت‌و، هۆکاری ئەم هاک کردنە له‌لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری ئاپده‌یته‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات، باس له‌وه‌شده‌كات كه هاككه‌ران ده‌یانه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه ببێته رێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه خێراكانی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كه مه‌ترسی زۆری بۆسه‌ر ئینستاگرام دروست كردووه.
بەپێی هەواڵەکە، ئەحمەد بت‌و یەکەم شارەزای پاراستنی زانیاری نیە کە ڕەخنەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات گرتبێ بەڵکو کۆمپانییایەکی پاراستنی زانیاریش ڕەخنی گرتوە و هۆشداری داوە لە دوو ڕێگەی ترەوە هاک کەران دەتوانن هاکی زانیاری بکەن.
خوێندراوەتەوە20873