چەند زانیارییەک لەبارەی دیاردەی مانگ گیرانی سەهۆڵی
جیهان لەچاوەڕوانی دیاردەیەكی گەردوونی دەگمەندایە كەبە(مانگ گیرانی سەهۆڵی) ناسراوە، دیاردەكە شەوی هەینی لەئەمریكاو ئەوروپا ڕوودەدات و شەوی شەممەش لە ژمارەیەك وڵاتی عەرەبیدا دەبینرێت و 4 كاتژمێر بەردەوام دەبێت.
مانگ گیرانی سەهۆڵی كاتێك ڕوودەدات كە خۆرو زەوی و مانگ لەیەكتر نزیك دەبنەوە، مانگ بەتەواوەتی وون نابێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی تیشكی خۆر بەبەردەوامی لە مانگ دەدات و مانگ هاوشێوەی پارچەیەك سەهۆڵ دەنوێنێت.
مانگ گیرانی سەهۆڵی ئەو دیاردە گەردوونییە دەگمەنەیە كە شەوی هەینی لە ئەوروپاو ئەمریكا ڕوودەدات و شەوی شەممەش لەژمارەیەك وڵاتی عەرەبی بەدی دەكرێت.
مانگ گیرانی سەهۆڵی كاتێك ڕوودەدات كە خۆرو زەوی و مانگ لەیەكتر نزیك دەبنەوە، لەم كاتەدا مانگ بەناوچەی دەرەوەی سێبەری زەویدا تێدەپەڕێت بەڵام مانگ بەتەواوەتی وون نابێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی تیشكی خۆر بەبەردەوامی لە مانگ دەدات و مانگ هاوشێوەی پارچەیەك سەهۆڵ دەنوێنێت.
ئەم دیاردەیە 4 كاتژمێرو 19 خولەك بەردەوام دەبێت و بەپێچەوانەی خۆرگیرانەوە كەدەبێت چاویلكەی تایبەت بەكاربهێنرێت بەڵام بۆ بینینی مانگی سەهۆڵی دەتوانرێت بەچاوی ئاسایی سەیری بكرێت، لەگەڵ ئەمەشدا ئەگەر بەچاویلكەی دوو هاوێنەیی سەیری بكرێت باشترە.
دانیشتوانی كیشوەرەكانی ئەوروپاو ئەفریقا و خۆرئاوای ئاسیا دەتوانن لەبەشی خوارەوەی ئاسمان لەدرەنگانێكی شەودا ئەم دیاردەیە ببینن بەڵام دانیشتوانی ئەمریكای باكورو باشوورو ناوەڕاست دیاردەكە لەبەشی خۆرهەڵاتی ئاسمانەوە بەدی دەكەن.
دیاردەكە لەزووبەی وڵاتانی دونیا بەدی دەكرێت بەڵام ئەوروپاو ئەفریقاو بەشی خۆرهەڵاتی ئەمریكای باشوور باشترین شوێنن كە بەجوانی بەدی دەكرێت.
لای خۆیەوە ئاژانسی (ناسا) ڕایگەیاند: دیاردەی مانگ گیرانی سەهۆڵی لە11 ی ئەم مانگەو بەدووری 7.4 میل و بەخێراییەكی زۆر ڕوودەدات و ساڵی 2022 دووبارە دەبێتەوە.
خوێندراوەتەوە4595