زانست

بەوێنەو ڤیدیۆ... زانیاری لەسەر باڵەخانەیەک كە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن هەڵدەمژێت

باڵەخانەی (تاو ژو ین یوان) ئەو باڵەخانەیە كە دەكەوێتە وڵاتی تایوان و 23 هەزار دارودرەختی تێدا نێژراوەو لەڕێگەیانەوە ساڵانە بڕی 130 تۆن دووەم ئۆكسیدی كاربۆن هەڵدەمژێت، باڵەخانەكە  لە21 نهۆم پێكدێت و لەشێوەی ترشی ناوكی دروستكراوە. 


ئەو باڵەخانەیە كەدەكەوێتە وڵاتی تایوان و بەدۆستی ژینگە ناسراوە، باڵەخانەكە لەسەر شێوازی (ترشی ناوكی) دروستكراوەو لەبنی باڵەخانەكەوە تا سەرەوەی  90 پلە خواربوەتەوە لەمانەش گرنگتر باڵەخانەكە بە23 هەزار دارودرەختی جۆراوجۆر دادەپۆشرێت.


ئەندازیاری تەلارسازی پرۆژەكە (ڤنسنت كالیبۆ) كە ئەندازیارێكی فەرەنسیە ڕایدەگەیەنێت: لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا باڵەخانەكە تەواو دەبێت، ئەم باڵەخانە شارستانیە كە لە21 نهۆم پێكدێت لەڕێگەی ئەو دارودرەختانەی كە تێیدا نێژراوە ساڵانە 130 تۆن دووەم ئۆكسیدی كاربۆن هەڵدەمژێت، ئەمەش لەلایەك پێدانی هەوای پاكە بەدانیشتوانەكەیی و لەلایەكی دیكەش هۆكارێكی دیكەیە بۆ پاكڕاگرتنی ژینگە.


وڵاتی تایوان ساڵانە زیاتر لە250 ملیۆن تۆن دووەم ئۆكسیدی كاربۆن دەكاتە بەرگەهەواوە ، لەئێستادا ئەم جۆرە پرۆژانە ئەگەرچی بچوكیش بن بەڵام هەوڵێكن بەئاراستەی كەمكردنەوەی مەترسیەكانی پەنگخوادنەوەی گەرما .
 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5059