داهێنانێك بۆ ئەوانەی لەكاتی خوێندنەوەدا چاویلكە بەكاردێنن
ئەو كەسانەی كە چاویان لاوازەو گرفتی دووربینی و نزیكی بینیان هەیە ئەو خەونەیان هاتەدی كەئیتر لەكۆڵ بەكارهێنانی چاویلكە ببنەوە چونكە زانایان توانیویانە چاویلكەیەكی زیرەك دروست بكەن كە بەشێوەیەكی خۆكرد بەپێی جۆری بینینی كەسەكە هاوێنەكەی دەگۆڕێت.
هاوێنەی چاویلكە زیرەكەكە لەجۆرێك شلەمەنی و ئامێرێكی ئاگاداركردنەوە دروستكراوە كەئەو كەسەی بەكاری دێنێت دەتوانێت لەیەك كاتدا شتە دوورو نزیكەكانی پێ ببینێت بێ ئەوەی چاویلكەكە بگۆڕێت.
(ماستەر ئەنجلیۆ ) یەكێك لەو تیمە پزیشكیەی زانكۆی ویلایەتی یوتای ئەمریكا كە سەرگەرمی ئەم داهێنانەیە دەڵێت: ئەوانەی چاویلكە بۆ خوێندنەوە بەكاردێنن دەبێت هەمیشە سەرگەرمی ئەوەبن كە چاویلكەكانیان بكەنە چاویان و دواتر لایبەن بەڵام بەهۆی ئەم داهێنانەوە ئەو گرفتەیان چارەسەر دەبێت.
زاناكان ئاماژە بەوەشدەكەن هاوێنەی چاویلكەكە لەجۆرێك توێژاڵی لاستیكی و لەماددەی (گلیسرین) دروستكراوە كە ماددەیەكی شلی بێ ڕەنگەو لە پیشەسازی سابوون و جوانكاریدا بەكاردەهێنرێت.
3 بزێنەر كەلەسەر هاوێنەكان جێگیردەكرێن وا لە توێژاڵەكان دەكەن بێن وبچن تاوای لێدێت ئاستی پێویستی نێوان چاوو هاوێنەكە جێگیردەكات.
خوێندراوەتەوە3843