بەڤیدیۆ...ئەمشەو لە ئەمریکا نەیزەکێک کەوتە خوارەوە
نەیزەکێک لەبۆشای ئاسمانی ئەمریکا گڕدەگرێت و دەکەوێتە ناو دەریایەکەوە، دیمەنەکەشی لەلایەن کامێرایەکی چاودێری لەناو ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا وێنەی دەگیرێت.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٣٠خولەک، نەیزەکێک ئاسمانی ویلایەتی ئلینوی ئەمریکا ڕۆشندەکاتەوەو گڕدەگرێت و دەکەوێتە دەریای میشیگن.
دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی ئاشکرای دەکات، نەیزەکەکە قەبارەکەی نزیکی قەبارەی ئۆتۆمبێلێکی بچوکە، بەپێی زانیاریەکانی زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکە نەیزەکەکەیان دیوەو توشی ترس و شۆک بون.
جەیمس دیکستر ئەفسەرێکی پۆلیس بۆ کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکا ڕوونیدەکاتەوە، گومانی کردوە لەوەی تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان بێت، چونکە گەورەو ڕەنگ زەرد بوە، بەڵام دەبینێت لەناکاو گڕدەگرێت و لە بۆشایی ئاسماندا دیار نامێنێت.
خوێندراوەتەوە14169