زه‌وی پارێزراو ده‌بێت
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی فه‌له‌كناسی ده‌ریده‌خات، هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو و سه‌لامه‌ت ده‌مێنێته‌وه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش باس له به‌ركه‌وتنی به هه‌ساره یان ته‌نی دیكه ده‌كه‌ن له بۆشایی ئاسمان دوورن له راستییه‌وه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بلاَویكردووه‌ته‌وه، كارتێكه‌ری كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمی زه‌وی به‌رده‌وام روو له گۆڕان ده‌بن، به‌لاَم لانی كه‌م تا یه‌ك ملیۆن و 350 هه‌زار ساڵی دیكه، زه‌وی به سه‌لامه‌تی ده‌مێنێته‌وه و هیچ ته‌نێكی ئه‌وتۆی به‌رناكه‌وێت كه ببێته مایه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه.
ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه له‌كاتێكدایه پێشتر ئاژانسی ناسای ئه‌مریكی رایگه‌یاندبوو، 2 ته‌نی گه‌وره له‌سه‌ر رێڕه‌وی زه‌وین و له ئاینده‌دات به‌هۆی به‌ركه‌وتنی زه‌وی به‌و ته‌نانه مانه‌وه و ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
خوێندراوەتەوە3643