زاناكان ده‌ڵێن چاخی سه‌هۆڵینی نوێ ده‌ستی پێكرد
به‌شێك له زانایانی ژینگه‌ناس له زانكۆی نورسومریای به‌ریتانیا، ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌یان له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه كه چاخێكی نوێی سه‌هۆڵین له‌م وه‌رزی زستانه‌وه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌ستی پێكردووه و له‌ساڵی 2030دا ده‌گاته لوتكه‌ی سارد و سه‌رما.
ئه‌و زانایانه پێیان وایه چاخه نوێیه‌كه بچوكه و ته‌نها چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م پێشبینیه‌كانه‌وه‌یه كه به‌رگه هه‌وای زه‌وی به‌ره‌وگه‌رمبوون ده‌چێت.
زاناكان له‌رێگای لێكۆڵینه‌وه له توێژاڵه‌كانی خۆره‌وه به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتون، كه پێیان وایه له 13 ساڵی داهاتودا؛ چالاكی به‌رگی خۆر به‌ڕێژه‌ی 60% كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه پێشبینی ئه‌وه بكه‌ن كه پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بۆ چه‌ند داده‌به‌زێت؟!
بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵی 2015 زانا كه‌شناسه‌كانی روسیا ئاشكرایانكرد، زه‌وی روبه‌ڕوی چاخێكی سه‌هۆڵین ده‌بێته‌وه، نه‌ك گه‌رمبونی به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی.
زانا روسیه‌كان له‌پاش 20 ساڵ توێژینه‌وه له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی گیگیتگن له ناوچه‌ی چوكوتكا له باكوری رۆژهه‌ڵاتی روسا ئه‌نجامداوه (كه له‌ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی كلكه‌وانه (نه‌یزه‌ك)ێك ئه‌و ده‌ریاچه‌یه دروست بووه) به‌و ده‌ره‌نجازه گه‌یشتون، به‌و پێیه ئه‌و ده‌ریاچه‌یه لای زانایان به نه‌خشه‌ی گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانی جیهان ناسراوه.
به‌پێی ئه‌و نمونانه‌ی له قوڵایی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه وه‌رگیراوه له‌لایه‌ن زاناكانه‌وه، چه‌ندین گۆڕانكاری ژینگه‌یی كه له به‌رگه هه‌وای زه‌ویدا روده‌دا دۆزراوه‌ته‌وه كه سه‌رما و سۆڵه‌ی زۆر سه‌خت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌یه، هه‌ر بۆیه گه‌رمبونی به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی، هیچ نییه جگه له دیارده‌یه‌كی كاتی و هه‌رگیز به‌رده‌وام نابێت.
خوێندراوەتەوە25567