زانست

بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت بە خێرایی شەحن بکرێتەوە ئەم کارە بکە

زۆرجار هەمووان ڕووبەڕووی ئەوە دەبینەوە كە موبایلەكانمان شەحنی تێدا نەمێنێت، كاتێكیش بمانەوێت موبایلەكانمان شەحن بكەینەوە دەبێت كاتێكی زۆر بەدیاری موبایلەكانەوە دانیشین بەڵام لەڕێگەی تەكنیكێكەوە دەتوانرێت بەكاتێكی كەمتر موبایلەكەت خێراتر شەحن بكەیتەوە.

لەئێستادا ئەگەر موبایلەكەت GPS  كەی كارایە ئەوە بزانە شەحنی مووبایلەكەت زووتر دادەبەزێت، بەپێی زانیارییەكان هەر تاكێكی ئەمریكی ڕۆژانە نزیكەی 5 كاتژمێر شاشەی موبایلەكانیان بەكاردێنن و ڕەنگە ئەمەش لەوڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە جیاوازبێت بەڵام بۆئەوەی لەگرفتی دانیشتن بەلای شەحنی موبایلەكەتەوە ڕزگارت بێت،  ئەوا دەبێت موبایلەكەت لەدۆخی ئاساییە بخەیتە سەر دۆخی (فڕینی فڕۆكە) یان (ئایر پلان مۆد) بەم پێیەش بەبەراوورد بەدۆخی ئاسایی موبایلەكەت خێراتر شەحن دەبێتەوە.

شارەزایانی تەكنەلۆژیی ئاماژە بەوەدەكەن كارابوونی GPS  ی موبایلەكان وادەكەن لەڕێگەی ئەو بورجی موبایلانەی كەلێتەوە نزیكن شەحنی موبایلەكان زووتر دابەزن بەڵام وەرگرتنی ئاماژە لەڕێگەی مانگی دەستكردەوە هێندە شەحنی موبایلەكان دانابەزێنێت، بەڵام بۆ لەمەودوا ئەگەر ویستت پاتری موبایلەكەت خێراتر شەحن بێتەوە تەنیا دۆخی (ئایرپلان) كارابكە .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە21971