زانست

سامسۆنگ بەرهەمە نوێکەی ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ لەدوای شکستی لە بەرهەمی  مۆبایلی (گالاکسی نوت٧)دا، بەرهەمێکێ نوێی مۆبایلی (گالاکسی ئێس ٨) نوێی ئاشکرا کرد .

ماڵپەڕی فانتشربیتی تایبەت بە تەکنەلۆجیا ڕونیدەکاتەوە، کۆمپانیای بەرهەمهێنەر لە٢٩ مانگی ئازاردا تایبەتمەندییەکانی(گالاکسی ئێس ٨) ئاشکرادەکات کە لە قەبارەو شێوەو بەرنامەدا جیاوازی هەیە بەبەراورد بە(گالاکسی نوت٧).

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە چەند ڕاپۆرتیكی هەواڵی پێشوودا باس لە تایبەتمەندییەکانی (گالاکسی ئێس ٨) کراوە کە پێکهاتوە لە شاشەیەکی هەیە بەهەردوو لاتەنیشتیا درێژبۆتەوە، ئەمەش سەرباری ئەوەی لە پشتی مۆبایلەکەوە کامێرا هەیە ، لەبەشی سەرەوەی شاشەکەش کامێرایەک هەیە.

تایبەتمەندییەکی کەی (گالاکسی ئێس ٨)  هێدفۆنی دەنگە کە قیاسەکەی ٣.٥ ملیمەترەو لەگەڵ سێ دوگمە لای چەپی مۆبایلەکەو دوگمەی قوفڵ کردنی شاشە لای ڕاست هەیە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە10541