ئوتومبێلێك بە ووزەی ناوكی كاردەكات
كۆمپانیای (كادیلاك) لەداهێنانێكی نوێیدا ئوتومبێلێكی نوێ دروست دەكات بەناوی كادیلاك WTF كە كورتكراوەی (وێڵد سۆریۆم فویڵ) ە و ئوتومبێلەكەش بەماددەی (سۆریۆم) كاردەكات كە ماددەیەكی ناوكییە، لەمانەش گرنگتر ئوتومبێلەكە بۆ ماوەی 100 ساڵ پێویستی بەهیچ چاككردنەوەو ووزەیەك نییە.

ماددەی (سۆریۆم) لەخشتەی توخمە كیمیاوییەكاندا ژمارە (90) و هێماكەی TH ەو خاوەنی چالاكیەكی تیشكدەرەوەو بەجێگرەوەی ماددەی یۆرانیۆم دەدرێتە قەڵەم و یەكێكە لەو توخمانەی كەلەسرووشتدا هەیە ، دیزانی ئوتومبیلەكە بەجۆرێكە لەڕێگەی تایەكانییەوە ووزە دروست دەكات و هەرتایەیەكیشی شەش تایەی دیكەی هەیەو هەریەكەیان بەبزوێنەرێكی سەربەخۆ كاردەكەن .

شارەزایانی ئەم بوارە ئاماژە بەوەدەكەن تایەكان هەر 5 ساڵ جارێك دەبێت ڕێكبخرێنەوە بێ ئەوەی بگۆڕێن و دەستكارییان بكرێت.
پاتری ئوتومبێلەكەش كەپشت بە ووزەی ناوكی دەبەستێت ترسی لای ژمارەیەك لەهاوڵاتیان دروست كردوە چونكە پلەی گەرمی پاتریی و بزوێنەرەكە كە دەكەونە پشتی شۆفێرەوە هەزار پلەی سەدییە.
دواجار بیرۆكەی كارپێكردنی ئەو تومبێلە بەووزەی ناوكی یەكێكە لەخەونەكانی مرۆڤایەتی و ئێستا لەسایەی ئەم داهێنانەی كۆمپانیای (كادیلاك) هاتۆتە ئاراوە.

خوێندراوەتەوە8743