ئیسرائیل توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی نوێی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ بڵاوكرده‌وه
له نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، زانایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن: ڕه‌نگه هه‌ساره‌ی مانگ، له چه‌ند مانگێكی بچووك، دروست بووبێت.
زانایانی په‌یمانگه‌ی وایزمان له ئیسرائیل، ئاشكرایان كردوه: پێده‌چێت هه‌ساره‌ی مانگ به‌هۆی یه‌كگرتنی چه‌ند هه‌سارۆچكه‌یه‌كی بچوكه‌وه، دروست بووبێت.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس له راپۆرتێكی شیكاریدا‌و له سه‌ر زاری زانایانی ئیسرائیله‌وه، ڕوونی كردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریی‌و پێكدادانانه‌ی له گه‌ردووندا ڕوویان داوه، به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان چه‌ند مانگێكی بچوكدا دروست بووبێت‌و له ئه‌نجامدا ئه‌و هه‌ساره‌یه‌یان پێكهێنابێت، كه ئێستا بوه‌ته مانگی هه‌ساره‌ی زه‌وی.
خاجای بێریتس، زانا‌و لێكۆڵه‌ر باسی له‌وه كردوه: نزیكه‌ی هه‌زار پرۆسه‌ی ژمێره‌یان كردوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی مانگه بچووكه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند ملیۆن ساڵیكدا، یه‌ك پارچه‌ی هاوبه‌شیان دروست كردوه‌و بوه‌ته مانگ.
زاناكان ده‌شڵێن: ئه‌و مانگه بچوكانه‌ی هه‌ساره‌ی مانگی ئێستایان لێ پێكهاتوه، له 20 پرۆسه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتندا به‌ته‌واوی یه‌كیان گرتوه‌و بوونه‌ته یه‌ك پارچه.
خوێندراوەتەوە7136