زوو رۆیشتن و درهنگ رۆیشتنی كاتت پهیوهندی بهچیهوه ههیه؟
گۆڤاری ساینس، توێژینەوەیەکی زانستی لەبارەی هەست کردنی مرۆڤ بە تێپەڕبونی کات بەخێرای یاخود بە هێواشی بڵاوکردەوەو تێیدا باس لە هۆکارەکانی ئاستی توڕەبوون و بێزاری مرۆڤ کراوە .
زانایانی بواری زانستی دەڵێن هەموو کەسێک هەست بە چۆنێتی تێپەڕبوونی کات لەڕووی کاتژمێرو خولەک و چرکە دەکات، بەڵام ئەم هەستە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیكه دەگۆڕێت ئەمەش بەندە بە حاڵەتی دەرونی کەسەکەوه.
ئەگەر کەسەکە لەکاتی کارکردندا گەشبین و دڵخۆش و هەست بە ئارامی بکات و ئاستی توڕەی نزم بێت دەبینێت کاتی کارکردنی زۆر بە خێرا لێدەڕوات، لەبەرامبەر ئەمەدا ئەگەر کەسەکە ڕەشبین بێت و هەست بە دوودڵی و ناخۆشی بکات ئەوا کاتی کارکردنی زۆر بەهێواشی لێدەڕوات و هەست بە بێزارییەکی زۆر دەکات.
بهپێی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە، هەستکردنی کەسەکە بە تێپەڕبونی کات بە خێرای یاخود بە هێواشی پەیوەستە بە زۆرو کەمی ماددەی دوبامین لە خانەی توڕەبووندا.
ماددەی دوبامین ماددیەکی کیمیائیە و کاریگەری هەیە لەسەر هەستی خۆشی و هۆگربوون، هەروەها کاریگەری دەکاتە سەر کۆمەڵەی خانەکانی توڕەبون لە مێشک بە ناوی ماددەی ڕەش کە ئەم ماددە لەپێکهاتەو لەبەشی ناوەڕاستی مێشکدا هەیە، دوبامین لەم خانەوە دەردەچێت بۆ ناوچەکانی تری مێشک .
خانەی توڕەبوون ناسراو بە ماددەی ڕەش، کاریگەری دەکاتە سەر هەندێک توانای وەک کات و هۆگربون و جوڵە ئەمیش پەیوەندی بە نەخۆشی شەلەلی بارکسنون هەیە، سودی ئەم ماددە ڕەشە هەست کردنە بە خۆشی و بەمەش وا لەکەسەکە دەکات کاتی بەخێرای لێبڕوات.
زانایان ئاماژە دەکەن، تا بەرهەمی دوبامین لە خانەی ماددەی ڕەش زیاد بێت هەستەکان زیاتر دەبن، بەمەش بۆشاییەکانی کات لەمێشکدا کەمتر دەبێت، بۆیە کات بە خێرا دەڕوات و کەسەکە هەست بەخۆشی ئەکات لەبەرامبەر ئەمەدا
ئاستی توڕەبونیشی کەم دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەشەوە ئەگەر دەردانی ماددەی ڕەش کەم بوو ئەوا کەسەکە هەست بە ناخۆشی دەکات و کاتی بە هێواشی لێدەڕوات.
سەرچاوە: روسیا ئەلیەوم
خوێندراوەتەوە3767