ئەپڵ لە 40 ساڵدا
• ساڵی 1976 ساڵێكی جیاوازبوو چونكە تێیدا كۆمپانیایەكی بواری كۆمپیوتەرو پڕۆگرامسازیی لەدایك بوو كە جیهانی لەزۆر بوارداگۆڕی
•ساڵی 1977 ( كارك 2 ) دروستكرا كەجۆرێك بوو لەكۆمپویتەری ئەپڵ و بەبەراوورد بەكۆمپیوتەری یەكەم فرۆش و هەڵایەكی بازرگانی دروستكردو تەنیا بە1 مێگاهێرتز كاری دەكرد، هاردەكەشی 4 كیلۆبایت بوو.
•ساڵی 1983 كۆمپیوتەرێكی دیكە دروستكرا بەناوی (ئەپڵ لیزا) كە شاشەیەكی تەواوی هەبوو، شاشەكە بەرامبەر كەسی بەكارهێنەردادەنرا، لەگەڵ هەمان كۆمپوتەردا یەكەم ماوسیش دروستكرا، ئەوكاتە نرخی ئەم كۆمپوتەرە 10 هەزار دۆلاربوو.
•ساڵی 1984 ئەپڵ یەكەم كۆمپوتەری لاپتۆپی دروستكرد، هەرهەمان ساڵ یەكەم كۆمپوتەری ماكنتۆشیش بەرهەم هێنراو نرخەكەی 2495 دۆلاربو كە بۆ ئەو كاتە نرخێكی گونجاوبوو.
•ساڵی 1991 یەكەم كۆمپوتەری لاپتۆپی ڕاستی بەرهەم هێنرا كە ناوی (پاوەر بووك) بوو كە دیزاینەرەكەی لەلایەن كۆمپانیای سۆنی سەر بەكۆمپانیای ئەپڵ دروستكرابوو، نرخی ئەم لاپتۆپە 2500 دۆلاربوو.

•ساڵی 1994 یەكەم كۆمپوتەری (پاوەر ئەپڵ) بەرهەم هێنرا كە بە66 مێگاهێرتز كاری دەكرد و بەهۆیەوە زنجیرەیەكی تەواو لەكۆمپوتەر هاتە ئاراوە.

•دوای شكستهێنانی لەكۆمەڵێك ململانێ لەگەڵ بەشی كارگێڕی كۆمپانیای ئەپڵ (ستیڤ جۆبز) دەستلەكاركێشانەوەی لەكۆمپانیاكە ڕاگەیاندو كۆمپانیای (نێكست)ی دامەزراند، بەڵام لەساڵی 1996 دا كۆمپانیای ئەپڵ (نێكست) ی كڕی و جۆبز گەڕایەوە ئەپڵ و لەساڵی 1997 بوە بەڕێوەبەری جێبەجێكار.

•ساڵی 1998 جۆبز لەگەڵ (ئای ماك) دەركەوت، (ئای ماك) ئەو كۆمپوتەرەبوو كە دەتوانرێت بوترێت بەهۆیەوە ناوی ئەپڵ لەجیهانی تەكنەلۆژیادا هەڵبكۆڵێت .

•ساڵی1999 لەدوای (ئای ماك) (ئای بوك) بەرهەم هێنرا ، ئەپڵ بەم داهێنانەی هەنگاوی دووەمی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕەكانی دونیا نا ، (ئای بوك) یەكەم ئامێربوو كە دەیتوانی لەگەڵ تۆڕە لاسلكیی و وای فایەكان كاربكات

•ساڵی 2001 سیستمەكانی كاركردنی ئەپڵ دەركەوتن ، پاشان OSX بەرهەمهێنرا كە بریتییە لەبناغەیەكی سەرەكی (AOS) كە ئێستا هەیەو هەموو ئامێرەكانی ئەپڵ وەك : ئایفۆن و ئایپاد بەهۆیەوە كاردەكەن

•ساڵی 2001 ئامێرێكی دیكە بەرهەمهێنرا كەبەتەواوەتی كۆمپانیای ئەپڵی لەكۆمپانیایەكی كوپیوتەرییەوە بۆ كۆمپانیایەكی زیرەك گۆڕی ئەویش ئامێری (ئای پۆد) بوو، كە توانای ئەمباركردنی 5 گێگابایتی هەبوو لەگەڵ شاشەیەكی LCD بچوك بەڵام ئەم ئامێرە سورەیا نەبوو ،بەڵام بەبەراوورد بەئامێرەكانی دیكە ئەو دەمە بچوكترین ئامێربوو

•دوای بەدەستهێنانی ئامێری (ئای پۆد) ساڵی 2007 ئامێری ئایفۆن بەرهەمهێنرا كە كۆمپانیای ئەپڵی بۆ قۆناغێكی نوێی داهێنان گواستەوە، ئامێرەكە ئەو دەمە توانای ئەمباركردنی 4 گێگابایتی هەبوو ، شاشەكەشی لەڕێگەی (لمس) یان دەستلێدانەوە كاری دەكردو ئامێرەش دووساڵی نیوی پێچوو تا ژمارەیەك پێشكەوتن و گۆڕانكاری تێدا ئەنجام درا
• ساڵی 2008 ستیڤ جۆبز لەگەڵ ئامێری (ماك بوك ئایر) ی نوێ لە سان فرانسیسكۆ دەركەوت

•ساڵی 2010 دوای سەكەوتنی ئایفۆن، جارێكی تر ئەپڵ هەوڵیدا ئامێرێكی كۆمپوتەری بچوك، ئەوەی كە پێی دەوترێت ئایپاد دروستبكاتەوە ، بۆئەوەی لەبری كۆمپوتەر وەك هەر ئامێرێكی دیكەی بچوك هەڵبگیرێت و لەڕێگەی پەنجەكانەوە كاری پێبكرێت

• ساڵی 2011 لەگەڵ ململانێیەكی زۆر لەگەڵ شێرپەنجەی پەنكریاس دامەزرێنەرو پشتیوان و خاوەن ئەقڵەكەی كۆمپانیای ئەپڵ (ستیڤ جۆبز) لەتەمەنی 56 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و لەبری ئەو (تیم كۆك) شوێنی گرتەوە

•ساڵی 2012 (تیم كوك) بەڕێوەبەرە نوێكەی ئەپڵ لە12ی ئەیلولدا لە سان فرانسیسكۆ بەرهەمهێنانی ئایفۆنی 5ی ڕاگەیاند

•لە 25ی ئەیلولی ساڵی 2015 دا ئایفۆنی 6S خرایە بازاڕەوە

•ئەمساڵیش لە 21ی مانگی ئازاردا كۆمپانیای ئەپڵ لەڕێگەی بەڕێوەبەرەكەیەوە كاتژمێری ئەپڵی خستە بازاڕەوە