ئه‌و پزیشكه‌ی یه‌كه‌م دڵی ده‌ستكردنی چاند كۆچی دوایی كرد
دێنتۆن كۆڵ، ئه‌و پزیشكه‌ی یه‌كه‌م نه‌شته‌گه‌ری چاندنی دڵی ده‌ستكردی له جه‌سته‌ی كه‌سێكدا ئه‌نجامدا، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له‌ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دێنتۆن كۆڵ ساڵی ١٩٢٢ له‌شاری هیوستنی ئه‌مه‌ریكی له‌دایكبووه، له‌ساڵی ١٩٤١ خوێندنی زانستی گیانه‌وه‌ری له‌زانكۆی ته‌كساس ته‌واو كردووه، دواتر درێژه‌ی به‌خوێندنه‌كه‌ی داوه و توانیوێتی بڕوانامه‌ی پزیشكی له بواری جه‌سته‌ی مرۆڤدا به‌ده‌ستبهێنێت و له‌زانكۆی جۆنز هۆبكێنز كاری پزیشكی و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بكات.
ئه‌و پسپۆڕه ساڵی ١٩٦٢ په‌یمانگای ته‌كساسی دامه‌زارندووه، كه تایبه‌ت بووه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خانه ده‌مارییه‌كانی خوێن.
دێنتۆن كۆڵ ساڵی ١٩٦٩ یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی دڵی بۆ پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٧ساڵ ئه‌نجامداوه‌و بۆ ماوه‌ی ٦٥ كاتژمێر ئه‌و پیاوه‌ی له‌سه‌ر ئامێرێك هێشتۆته‌وه تا دواتر دڵێكی ده‌ستكردی بۆ چاندووه‌و ئه‌و نه‌خۆشه‌ش بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك به‌و دڵه ده‌ستكرده‌وه ژیاوه.
دێنتۆن له‌ژیانی پزیشكیدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نزیكی ١٠٠ نه‌خۆش ئه‌نجامدابوو، هه‌روه‌ها توانیویه‌تی داهێنان له‌ته‌كنیكی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ بكات و به‌هۆی كاره‌كانیشه‌وه خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی ئازادی سه‌رۆكایه‌تی پێبه‌خشراوه، كه به‌رزترین پله‌ی ڕێزلێنانه له ئه‌مریكا.
خوێندراوەتەوە3102