مژدەیەک بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبوک
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فراوان دەبێت و بەکارهێنەرانی ڕوو لەزیادبوون دەکات، ئه‌و كۆمپانیایه جارێکی تر هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە بەکارهێنانی ڕادەگەینێت.
وتەبێژێك به‌ناوی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، تایبەتمەندیەکی نوێی فەیسبوک ئاشکرا دەکات، کە تایبه‌ته به دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار له‌رێگه‌ی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه نوێكه‌ی فه‌یسبوك له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كه، تێیدا رێگه دراوه به ژماره‌یه‌ك به‌شداربوو و خاوه‌ن كاره له تۆڕه‌كه‌وه هه‌لی كار رابگه‌یه‌نن‌و ئه‌وه‌ش وایكردوه خه‌ڵكێكی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی كار پێشكه‌ش بكات.
ماڵپه‌ری "تك كرانش" بڵاویكرده‌وه زیادكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌لایه‌ن فه‌یسبوكه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیاكان به‌پێدانی پاره به‌فه‌یسبوك ده‌یانه‌وێت سه‌ردانكه‌ری خۆیان زیاد بكه‌ن‌و هاوكات هه‌لی كاریش بخه‌نه به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن.
فەیسبوک، لە مانگی١٠ ڕابردودا، تایبه‌تمه‌ندی "ماركت بلیس" راگه‌یاند كه رێگه به به‌شداربوان ده‌دات كڕین‌و فرۆشتن بكه‌ن.
خوێندراوەتەوە9724