زانست

ئەگەر ژمارەی نهێنی سەر شاشەى ئایفۆنی 7 لەکار کەوت چی دەکەیت؟

مۆبایلی ئایفۆن لەجیهاندا زۆرترین بەکارهێنەری هەیە و بەهۆی بونی کوالێتی بەرزو بەرنامەی تایبەتیەوە ڕۆژانە لەبازاڕەکانی جیهاندا ژمارەیەکی زۆری لێدەفرۆشرێت.

لەگەڵ ئەمەشدا مۆبایل ئەگەر هەر جۆرێک بێت زۆرجار بەکارهێنەران ڕووبەڕووی کێشەی لەکارکەوتنی ژمارەی نهێنی سەر شاشەی مۆبایل دەبنەوەو نازانن چۆن چاکی بکەنەوە، بەڵام لێرەدا کۆمپانیای ئەپڵ چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە دەدۆزێتەوە لە مۆبایلی ئایفۆندا.

کۆمپانیای ئەپڵ بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ڕادەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی نهێنی شاشەی مۆبایلی ئایفۆن لەکاربکەوێت ئەوا چارەسەر دەکرێت لەڕێگەی كلیلێكی ديکەوە کە لەبەرنامەی مۆبایلەکەدا هەیەو ڕاستەوخۆ لە شاشەی مۆبایلەکەوە دەبینرێت و دەتوانرێت پێی بکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان سەرەتای دروستبونی ئایفۆن، کۆمپانیای ئەپڵ چەندین لەبەرگرتنەوەی لەمۆبایلی ئایفۆن کرد تاوەکو بتوانێت سودی لێببینێت.

کۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت، کاتێ ژمارەی نهێنی شاشەی مۆبایلی ئایفۆن لەکاردەکەوێت، ڕێگەیەکی تر دەبێت بۆ کردنەوە ئەویش كلیلێكه‌ لە خوارەوەی شاشەکەوە دەردەکەوێت بە نامەیەکەوە نوسراوە (ژمارەی نهێنی سەرەکی شاشەکە پێویستی بە چاکردنەوە هەیە، تاوەکو ئەمە چاک دەبێت تۆ دەتوانیت ئەم کلیلی خواره‌وه‌ی شاشە بەکاربهێنێت بۆ کردنەوە).


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3841