سوید؛ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ بواری كیمیا ڕاگه‌یه‌نرا
سێ زانا به هاوبه‌شی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ كیمیا به ده‌ست ده‌هێنن له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ په‌ره‌پێدانی ئامێره گه‌ردیله‌ییه‌كان.
له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ بواری كیمیا به‌خشرایه هه‌ر یه‌ك له زانایان، جان بێر سۆفاگی فه‌ره‌نسی و جی فریزه‌ر ستۆدارتی به‌ریتانیا و بێرنارد فرینخای هۆڵه‌ندی.
ئه‌و سێ زانایانه له به‌رامبه‌ر دیزاینكردن و دروستكردنی ئامێره گه‌ردیله‌ییه‌كان خه‌ڵاته‌كه‌یان پێ به‌خشراوه.
به‌وته‌ی ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی سویدی بۆ زانست، ده‌توانرێت ئامێره گه‌ردیله‌ییه‌كان له په‌ره‌پێدانی كه‌ره‌سته‌ی نوێ و ئامێری ئاگاداركردنه‌وه و سیستمی هه‌ڵگرتنی وزه به‌كاربهێنرێن.
بڕیاریشه بڕی 931 هه‌زار دۆلار به‌سه‌ر ئه‌و سێ زانایه‌دا دابه‌ش بكرێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌وه سێیه‌م خه‌ڵاتی نۆبڵه له‌دوای خه‌ڵاتی پزیشكی و فیزیا كه ئاشكرا كراون و ڕۆژی هه‌ینیش بواره‌ی خه‌ڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی ئاشكرا ده‌كرێت, دواتر له ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌دا خه‌ڵاتی نۆبڵی زانستی ئابووری و ڕۆژی 13 مانگیش براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب ئاشكرا ده‌كرێت.
خوێندراوەتەوە1247