سێ زانای ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز به‌ریتانیی نۆبڵی فیزیایان به ده‌ست هێنا
هه‌ر سێ زانانی ئه‌مریكی له‌دایكبووی به‌ریتانیا داڤید سۆلیس، دانكان هاڵداین و مایكڵ كۆسته‌رلیستز خه‌ڵاتی نۆبڵی 2016یان بۆ بواری فیزیا به‌ده‌ستهێنا.
لیژنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیا رایگه‌یاند به‌هۆی كاره‌كانیانه‌وه له بواری ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی ماده نائاساییه‌كان خه‌ڵاته‌كه‌یان پێبه‌خشراوه.
به‌وته‌ی لیژنه‌كه ئه‌و سێ زانایه ده‌رگایان به‌ڕووی جیهانێكی نادیاردا كردوه‌ته‌وه، كه پێشتر ناسراو نه‌بووه.
داڤید سۆلیسی ته‌مه‌ن 82 ساڵان مامۆستای زانكۆی واشنتۆنه و دانكان هاڵداینی ته‌مه‌ن 65 ساڵانیش مامۆستای فیزیایه له زانكۆی برنستۆن له نیوجێرسی و مایكڵ كۆسته‌رلیتز ته‌مه‌ن 73 ساڵانیش مامۆستای فیزیایه له زانكۆی براون له برۆد ئایلاندو هه‌ر سێَكیان توێژینه‌وه‌كانیان له ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌نجام داوه.
خه‌ڵاتی نۆبڵ جگه له مه‌دالیایه‌كی زێڕ بڕه‌ی 930 هه‌زار دۆلاره‌و نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌پاره ده‌درێته داڤید سۆلیس و نیوه‌كه‌ی تریشی ده‌درێت به‌هه‌ریه‌ك له هاڵداین و كۆسته‌رلیتز.
خوێندراوەتەوە966