ئێران ئاماده‌ییه بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئاژانسی ناسا
سه‌رۆكی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشدان ده‌دات بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئاژانسی گه‌ردونی ناسا.
موحسن به‌هرامی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: زۆرێك له جیهاندا سه‌یری پرۆگرامه‌كانی ناسا ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌لایانه‌وه گرنگه كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژانسه‌دا هه‌بێت، چونكه كاتێك كه له‌سه‌ر یه‌ك خولگه بن، ئه‌وا هیچ وڵاتێك یان ره‌گه‌زێك بونی نیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له نێوان ئه‌و دو وڵاته پێویستی به ره‌زامه‌ندی سه‌ركرده‌ی هه‌ردو وڵات ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رونیشیكرده‌وه كه ولاَته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسه گه‌ردوونییه‌كانی ولاَتانی ئه‌وروپاش ده‌ستیكردوه به گفتوگۆكردن به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی.
جگه له‌وه‌ش ئه‌وه به یه‌كه‌م لێدوانی ئێران له‌دوای رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان تاران و ولاَتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌باره‌ی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی گه‌ردوونی ناسا.
خوێندراوەتەوە824