ئه‌پڵ به‌نهێنی سه‌رقاڵی دروستكردنی ئایفۆن هه‌شته
له‌كاتێكدا به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل، سه‌رقاڵن به هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به "ئایفۆن 7"، به‌ڵام به‌پێی چه‌ند هه‌واڵێكی دزه‌پێكراو، كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ستیكردوه به دروستكردنی "ئایفۆن 8".
پێگه‌ی "بزنس ئنسایدر" له‌فه‌رمانبه‌رێكی كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه كه‌نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت گواستیه‌وه، فه‌رمانبه‌رانی ئه‌پڵ له ئێستادا له وڵاتی ئیسرائیل سه‌رقاڵی دروستكردنی "ئایفۆنی 8"ن، له‌كاتێكدا له‌دوای ئایفۆنی 7، ئامێری ئایفۆن 7 ئێس، بخرێته بازاڕه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئایفۆن 8 ته‌واو جیاواز ده‌بێت له ئایفۆنی 6 ئێس‌و ئایفۆنی حه‌وت، پێده‌چێت له‌جیاتی ئایفۆنی 7 ئێس، كۆمپانیاكه راسته‌وخۆ ئایفۆنی 8 دروست بكات.
كۆمپانیای ئه‌پڵ 800 فه‌رمانبه‌ری له شاری هرتسلیای ئیسرائیل هه‌یه.
خوێندراوەتەوە2521