خه‌ونه له مێژینه‌كه‌ی ناسا هاته دی
خه‌ونی له مێژینه‌ی ئاژانسی ناسا كه مرۆڤ ناردنه سه‌ر مه‌ریخه به كه‌شتی دێته دی.
ئه‌م هه‌فته‌یه كۆنگرێسی ئه‌مریكی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 19 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئاژانسی ناسا ده‌ربڕی، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ناردنی مرۆڤ بۆسه‌ر مه‌ریخ و مه‌رجی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ش 25 ساڵی داهاتووه.
له‌پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی كۆنگریسدا باس له‌وه‌كراوه كه پێویسته حكومه‌تی ئه‌مریكا له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی گه‌یاندنی مرۆڤ بۆسه‌ر مه‌ریخ بهێنرێته‌دی.
هه‌روه‌ها نوسراوه: ده‌بێت ئیداره‌ی ئه‌مریكا هه‌موو هه‌نگاوه پێویسته‌كان بگرێته به‌ر و له‌وانه‌ش به‌شداری پێكردنی كه‌سانی ئه‌كادیمی نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ریكه هاوپیشه‌كانمان بۆ زامنكردنی پرۆگرامی دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و بۆ یارمه‌تیدان و سودوه‌رگرتن له دۆزینه‌وه‌كانی ئاینده له پێناو گه‌یشتنی مرۆڤ بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ".
بڕه پاره‌كه‌ش به به‌ش دیاریكراوه، بۆ نموونه : 4.532.000.000 ملیار بۆ دۆزینه‌وه‌كان 4.950.70.000 ملیار بۆ ئۆپراسیۆنه فه‌زاییه‌كان و 5.395.000.000 ملیار بۆ زانست.
خوێندراوەتەوە5943