500 ملیۆن ئیمه‌یڵی كۆمپانیای یاهوو هاك ده‌كرێن
كۆمپانیای یاهووی ئه‌مریكی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: زانیاریی كه‌سیی 500 ملیۆن هه‌ژماری ئیمه‌یڵیان له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانه‌وه، دزراوه و ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین بۆشایی ئه‌منییه له مێژووی ئه‌و كۆمپانیایه‌دا.
كۆمپانیای یاهوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه: دزینی زانیاریی 500 ملیۆن ئیمه‌یڵی به‌كارهێنه‌رانی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو, به‌ڵام دوێنێ ئه‌و دزییه ئاشكرا كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه, دزینی زانیارییه كه‌سییه‌كان، خۆی ده‌بینێته‌وه له ناوی به‌كارهێنه‌ران و ژماره‌ی مۆبایل و وشه‌ی نهێنیی ئیمه‌یڵ و پرسیاری ئه‌منیی به‌شداربوه‌كان.
كۆمپانیای یاهوو داوا له به‌كارهێنه‌رانیشی ده‌كات, وشه‌ی نهێنیی ئیمه‌یڵه‌كانیان بگۆڕن ئه‌گه‌ر له‌ساڵی 2014ه‌وه وشه‌ی نهێنیی ئیمه‌یڵه‌كانیان نه‌گۆڕیوه.
پێشبینیش ده‌كرێت، ئاشكرابوونی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه, كۆمپانیای یاهوو ڕووبه‌ڕووی كێشه بكاته‌وه, به‌تایبه‌تیش له‌رووی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران و داهات و ڕیكلامه‌وه.
خوێندراوەتەوە1067