چەند زانیارییەک لەبارەی چینی ئۆزۆنەوە
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە ساڵی 1994 دا بڕیاریدا ڕۆژی 16ی ئەیلولی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی جیهانی پاراستنی چینی ئۆزۆن دیاری بكرێت.
دوای ئەوەی بە شێوەیەكی زانستی ئەوە ڕوون بوەوە كە چینی ئۆزۆن زیانێكی زۆری پێگەیشتوە لە22ی ئاداری ساڵی 1985 دا
ڕێككەوتنامەی ڤێننا بۆ پاراستنی چینی ئۆزۆن لەلایەن 28 وڵاتەوە ئیمزاكرا، دواتریش لە ساڵی 1987 داو لەچوارچێوەی رێككەوتنامەی (مۆنتریاڵ) دا سەرلەنوێ داڕێژرایەوە.
ئەمساڵ 31 ساڵ بەسەر ئیمزاكردنی ئەو ڕێككەوتنامەدا تێدەپەڕێت كە ئامانج لێی گرتنەبەری ڕێو شوێنی پێویستە بەمەبەستی چاودێریكردن و بنبڕكردنی بەرهەمهێنان و بەكارهێنانی ئەو ماددە كیمیاوییانەی زیان بە چینی ئۆزۆن دەگەیەنن.
خوێندراوەتەوە2257