بۆ یەكەمجار ئایفۆنی 7 گەیەنرایە بازاڕەكانی شاری سلێمانی
ئەمڕۆ هەینی، بۆ یەكەم جار مۆبایلی ئایفۆن حەوتی كۆمپانیای ئەپڵ، گەیەنرایە بازاڕەكانی شاری سلێمانی.
كۆمپنیای ئەسێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی، هێنانی مۆبایلی ئایفۆن حەوتی بەرهەمی كۆمپانیای ئەپڵی بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
نرخی ئەو مۆبایلە نوێیەی كۆمپانیای ئەپڵ لە نێوان 995 دۆلار بۆ هەزار و 600 دۆلاردایەو بۆ یەكەمجاریشە كۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمێكی نوێی مۆبایلی لە ڕەنگی ڕەش خستوەتە بازاڕەوە.
لە ئێستادا كۆمپانیای ئەپڵ، نوێترین بەرهەمەكانی مۆبایلی خۆی خستوەتە ڕوو كە ئایفۆن حەوت و ئایفۆن حەوت پڵەسن و بەكارهێنەرانیشی لەسەر تاسەری جیهاندا چاوەروانی كڕین و بەدەستهێنانی ئەو بەرهەمەنوێیەی كۆمپانیی ئەپڵن.
خوێندراوەتەوە24279