مەترسییەکی گەورەی هێتفۆن نوێکەی ئەپڵ ئاشکرا دەکرێت
دوای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ هێتفۆن( سەماعە)ی نوێی خستە بازاڕەوە هەرزوو لەلایەن زانایانی بواری تەندروستی ڕووبەڕووی ڕەخنە بویەوە و هۆشداری لەوەدەدەن کە دەبێتە مردنی پێشوەخت.
هێتفۆن ( سەماعە)ەکە لەجۆری ( AirPods )ە و شێوەیەکی جوان و بەرگری زیاتری هەیە لە دژی ئاو، بەڵام زانایانی بواری تەندروستی هۆشداری دەدەن و ئاشکرایدەکەن کە کاریگەری خراپ دەکاتە سەر مێشکی بەکارهێنەر و دەبێتە هۆی مردنی پێشوەخت.
بەپێی جەند توێژینەوەیەک، کاتێک بەکارهێنەر هێتفۆن دەکاتە گوێی، ئەوا دەنگەکە بە شەپۆلی گەورەو بەرز دەگوازرێتەوە بۆ گوێ، بەمەش لەتوێژینەوەکەدا دەرکەوتوە لەگەڵ تێپەڕبونی کات ئەو دەنگە بەرزە زیانێکی زۆر بە پەردەی گوێ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی نەچونی خوێن بۆ مێشک.
بەمەش مۆخ مەترسی گەورەی لەسەردەبێت چونکە بەریەکەوتنی چەند ماددەیەک ڕوودەدات و مێشک پارێزراو نابێت لە ماددە کیمیاوییەکان.
جویل موسکوفیتز پزیشک و مامۆستا لەبواری تەندروستی گشتی لەزانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت: ئێمە لێرەدا یاری بە ئاگر دەکەین ، چونکە بەردەوام هێتفۆن بەکاردەهێنرێت و کە مەترسی هەیە بۆ مێشک و ڕەنگە ببێتە هۆی مردنی پێشوەخت.
جویل موسکوفیتز هەروەها دەڵێت ، سەڕەڕای ئەو زیانە گەورەی کە ئاشکرا کراوە کۆمپانیای ئەپڵ سورە لەسەر فرۆشتنی هتفۆنە نوێەکەی .
خوێندراوەتەوە16770