كۆمپانیایه‌ك له سلێمانی چوار هه‌ڵه‌ی گه‌وره له سێرڤه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌دۆزێته‌وه
كۆمپانیایه‌كی بازرگانی مۆبایل و ئه‌لكترۆنیات له شاری سلێمانی، چوار هه‌ڵه‌ی گه‌وره له سێرڤه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌دۆزێته‌وه، كۆمپانیاكه‌ش پشتڕاستی هه‌ڵه‌كان ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیایه‌كی بازرگانیی مۆبایل له شاری سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دۆزینه‌وه‌ی چوار هه‌ڵه‌ی گه‌وره له سێرڤه‌ری ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵدا ڕاگه‌یاند.
ده‌شڵێت، سه‌رجه‌م كێشه‌كانیان به كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕاگه‌یاندوه، كه دیارترینیان دروستبوونی مه‌ترسییه له‌سه‌ر لۆك بوونی مۆبایلی ئه‌پڵ و نه‌مانی په‌یوه‌ندیی ئامێره‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا، كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی ئه‌منی لێده‌كرێت، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی گه‌ره‌نتی بۆ پاراستنی ئه‌و پاره‌و حسابه بانكییانه‌ی كه له ڕێگه‌ی ئامێره‌كه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆمپانیاكه پشتڕاستی هه‌ر چوار هه‌ڵه‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێت.
هاوكات كۆمپانیاكه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌یدا، داوای پاداشت له كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات.
خوێندراوەتەوە10664