به‌ڤیدیۆ.. تۆپێكی ئاگرین به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌مریكادا تێپه‌ڕده‌بێت
ئاگرێك كه به‌سه‌ر ئاسمانی چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكادا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌بێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی و نزیكه‌ی 30 سانیه به داگیرساوی تێپه‌ڕ ده‌بێت، فه‌رمانده‌ی ستراتیژی ئاسمانی ئه‌مریكاش ده‌ڵێ، ئاگره‌كه پاشماوه‌ی ئاگری رۆكێتێكی چینییه.
جارێكی دیكه ترس كه‌وته دڵی دانیشتوانی ئه‌مریكاو ئه‌ویش پاش بینینی ئاگر له ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان، ڤیدیۆی ئاگره‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تویته‌ر بڵاوكرایه‌وه.
له‌باره‌ی تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ئاگره‌وه و له‌سه‌ره‌تادا، فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری كه‌ش و هه‌وای نیشتیمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌و ئاگره هۆكارێكی كه‌ش و هه‌وای و سروشتی نییه، به‌ڵكو ده‌كرێت به‌ردێكی ئاگرین بێت به‌ڵام هێشتا دڵنیا نین.
به‌ڵام له دواتردا و هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ئاگره‌كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ستراتیژی ئاسمانی ئه‌مریكاوه رونكرایه‌وه و وتی: ئاگره‌كه پاشماوه‌ی كه‌شتییه‌ك (ڕۆكێت)ی چینییه به ناوی ( CZ-7)ه‌و به سوتاوی داخڵی سنوری ئاسمانی زه‌وی بۆته‌وه.
خوێندراوەتەوە18597