ئه‌مریكا؛ كۆمپانیای ڤێریزۆن یاهووی به 4 ملیار دۆلار كڕی
كۆمپانیای ڤێریزۆن، یاهووی به بڕی چوار ملیار و 830 ملیۆن دۆلار كڕی و كۆتایی هێنا به‌و كۆمپانیایه‌ی كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشگنداری جیهانی ئینته‌رنێت داده‌نرا..
ئه‌وه دوه‌مجاره له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا كه كۆمپانیای ڤێریزۆن، كۆمپانیاكانی تر ده‌كڕێت و ساڵی ڕابردووش به بڕی 4 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، كۆمپانیای ئه‌ی ئۆ ئێڵی كڕی.
دوای كڕینی یاهوش، پرۆسه‌كانی ئه‌ی ئۆ ئێڵ و یاهۆ، تێكه‌ڵ ده‌به‌ن‌و له‌وانه‌شه دامه‌زراوه‌كه له‌لایه‌ن ماریسا مایه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یاهوو، تیم ئارمسترۆنگ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌ی ئۆ ئێڵه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.
ئارمسترۆنگ ڕایگه‌یاند: ڕێزێكی زۆریان بۆ كاره‌كانی یاهوو و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌یه‌و ئه‌م گۆڕانكاریه‌ش به‌گه‌ڕخستنی هه‌موو تواناكانی یاهوه.
ژماره‌یه‌ك له چاودێران بڕوایان وایه: ئه‌م گرێبه‌سته كۆتایی به به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ماریسا مایه‌ر بهێنێت كه پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری گوگڵ بوه و نه‌یتوانیوه په‌ره به كۆمپانیای یاهوو بدات كه باره‌گاكه‌ی له سانیفێلی ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه..
لای خۆشیه‌وه، ماریسا مایه‌ر له په‌یامێكیدا بۆ فه‌رمانبه‌رانی یاهوو ڕایگه‌یاند: نیازی هه‌یه بمێنێته‌وه‌و یاهووی خۆشده‌وێت و بڕوای به هه‌موویان هه‌یه و ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وه‌وه گرنگه كه یاهوو به به‌رگێكی نوێوه ببینێت..
كۆمپانیای ڤێریزۆن، كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی بواری په‌یوه‌ندییه‌كانه‌و یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره‌كانی نیشانده‌ری داوجۆنز و ساڵی 1983 دامه‌زراوه و باره‌گاكه‌ی له شه‌قامی مانهاتنی شاری نیویۆركه.
خوێندراوەتەوە1105