هاككه‌ران ده‌چنه ناو هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی خاوه‌نی فه‌یسبوكه‌وه
مارك زوكه‌ربێرگ، به‌رێوه‌به‌ری گه‌وره‌ترین تۆڕی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، له‌به‌رده‌م هێرشی هاككه‌رانی ئینته‌رنێتدا به‌سه‌لامه‌تی ده‌رنه‌چوو.
هه‌ژماره‌كانی زوكه‌ربێرگ، له تۆڕی "ئینستگرام‌و تویته‌ر‌و لنكد ئین‌و بنته‌رست"، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی هاككه‌ران.
هاككه‌ره‌كان شانازییان به‌وه‌وه‌كردوه، كه چونه‌ته ناو هه‌ژماره‌كانی زوكه‌ربێرگ‌و داوایان لێكردوه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوه.
له‌تویتێكدا له‌تویته‌ره‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌ری فه‌یسبوك، هاككه‌ران نوسیویانه "توانیمان بچینه ناو هه‌ژماره‌كانت له تویته‌ر‌و ئینستاگرام‌و بنته‌رست، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی توانای ئه‌منیه‌تی تۆ بزانین، تكایه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه".

گۆڤاری "ئینجادجت" تایمه‌تمه‌ند له‌كاروباری ته‌كنه‌لۆژیا، وێنه‌ی تویته‌كانی هاككه‌رانی بڵاوكردوه‌ته‌وه.
ئه‌و تویته‌ره‌ی كه هاككراوه، مارك زوكه‌ربێرگ له‌ساڵی 2012ه‌وه هیچ تویتێكی تێدا نه‌كردوه.
خوێندراوەتەوە3096