وێنه‌و ڤیدیۆ؛ ئه‌م ئامێرە لەدووریی ٣٠ مەترەوە خۆکوژەکان ئاشکرا ده‌کات
کۆمپانیایەکی به‌ریتانیی ئامێرێکی بە ناوی ''Mirtle'' ناساند کە لەدووری ٣٠ مەترەوە کەسانی خۆکوژ ئاشکرا دەکات و رێککەوتنێکی بۆ فرۆشتن و دابەشکردنی ئامێرەکە واژۆ کرد.
بولەنت پێروت، جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایەی ئامێرەکەی هێناوە بۆ تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسییدا رایگه‌یاند وەک کۆمپانیا چەندین ساڵە بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی وەک ئەمریکا، چین، ئەڵمانیا و به‌ریتانیا دەکەن سەبارەت بە دروستکردنی ئامێرەکانی سیستمی بەرگری.
پێروت باسی لەوە کرد ئامانجی تیرۆر بریتییە لە بڵاوکردنەوەی ترس، تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لە نێو کۆمەڵگەدا ئامێرەکەش دەکرێت ئەو بەرنامانەی لەسەر دابنرێت کە دەتوانرێت لە رێگەیەوە ماددەی هۆشبەر، چەک و ماددەی تەقینەوە بناسرێتەوە و ئاشکرا بکرێت.
خستنه‌بازاڕی ئه‌م ئامێره له‌كاتێكدایه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌شه‌ڕدایه له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش كه به‌شێك له‌هێرشه‌كانیان له‌رێگه‌ی خۆكوژه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن، هێنانی بۆ پێشمه‌رگه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان‌و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی زیاتر.
ئامێرەکە ماوەی پێنج ساڵە لە جیهاندا بەکار دەهێنرێت، پێش ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما بچێتە نێو کۆڕ‌و کۆبوونەوەکانەوە لە رێگەی ئەم ئامێرەوە دەوروبەر دەپشکنرێت. لە ئێستادا تەنها لەلایەن حکوومەتەکانەوە بەکار دەهێنرێت‌و نەفرۆشراوە بە کەرتی تایبەت.
داهێنەری سیستمی نێو ئامیرەکە پرۆفیسۆرێکی به‌ریتانییە بەناوی نیک بۆورینگ، ئەو کەسەشی سیستمەکەی پەرەپێداوە کارڵ کالیارینییە. نرخی ئامێرەکە ٢٠٠ هەزار دۆلارە.
خوێندراوەتەوە2777