تویته‌ر گۆڕانكاری ده‌كات
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، گۆڕانكاری له‌قه‌باره‌ی تویته‌كاندا ده‌كات‌و رێگه به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات، تویتی زیاتر له140 پیتی بكه‌ن.
له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا هه‌ر تویتێك نابێت له 140 پیت زیاتر بێت، به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی بلومبێرگ، كۆمپانیای تویته‌ر به‌نیازه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا گۆڕانكارییه‌كه‌ی له‌قه‌باره‌ی تویته‌كاندا بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌مانگی كانونی دووه‌م كۆمپانیای تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه هه‌موو رێگه‌یه‌كیان تاقیكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌رێكی زۆر به به‌كارهێنه‌ران بده‌ن بۆ تویته‌كانیان.
تویته‌ر له‌ساڵی 2006ه‌وه ده‌ستی به‌كاركردن كردوه، هۆكاری ئه‌م گۆڕانكاریه‌ی تویته‌ریش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆمپانیاكه نه‌یتوانیوه ژماره‌یه‌كی زۆر به‌كارهێنه‌ر به‌لای خۆیدا رابكێشێت، ساڵی رابردوش له‌سه‌دا 70 پشكه‌كانی كه‌میان كرد.
خوێندراوەتەوە1230