به‌ڤیدیۆ... له‌مه‌ودوا خه‌ڵك سه‌رقاڵی كڕینی ئه‌م جۆره كامێرایه ده‌بێت
ئه‌وه‌ی له‌م گرته ڤیدیۆییانه‌دا ده‌بینرێت، ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێی وێنه‌گرتنه، كه پێده‌چێت له‌چه‌ند ساڵی داهاتودا زۆرترین خه‌ڵك به‌خۆیه‌وه‌سه‌رقاڵ بكات و به‌تایبه‌تی گه‌نجان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بده‌ن، هه‌روه‌ك چۆن چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی داهێنانی مۆبایلی زیره‌كه‌وه، زۆرێك له خواسته‌كانی گه‌نجان له‌سه‌ر مۆدێله نوێیه‌كانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه بووه.
ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌ی وێنه‌گرتن پێی ده‌وترێت (ڤیدیۆ 360) و به‌كارهێنه‌ره‌كانیان ده‌توانن تۆماری ڤیدیۆیی به 360 پله پێ بكه‌ن، واته وێنه‌ی جوڵاو به شه‌ش ڕوو له‌هه‌مان كاتدا تۆمار ده‌كات و ده‌توانرێت دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و یوتیوب بڵاوی بكه‌نه‌وه.
پێشتر ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه ده‌سته‌به‌ركرابوو، ته‌نها بۆ وێنه‌ی وه‌ستاو (ستیل پیكچه‌ر)، واته ماوه‌یه‌كی پێده‌چوو تا له شه‌ش ڕووی كامێراكه‌وه وێنه جێگیره‌كه ده‌گیرا، به‌ڵام گرنگی ئه‌م پێشكه‌وتنه زانستییه له‌وه‌دایه كه گرته‌ی ڤیدیۆیی تۆمار ده‌كات له كواڵیتی ئاست به‌رز، له‌كاتێكدا دیمه‌نه‌كان هه‌مویان له‌جوڵه‌دان.
ئه‌و كه‌سانیه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م گرته ڤیدیۆییانه ده‌كه‌ن، ده‌توانن به ماوسی كۆمپیوته‌ره‌كانیان له‌سه‌ر وێنه‌كان ئاراسته‌ی ڤیدیۆی بینراو گۆڕن... هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی مۆبایلی زیره‌ك به‌كارده‌هێنن ده‌توانن (به‌ده‌ست دیمه‌نی ڤیدیۆكه) به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بگۆڕن كه خۆیان ده‌خوازن بینه‌ری بن.
كلیك له‌م گرته ڤیدیۆییه بكه:
دیمه‌نی ناو ده‌ریا:
دیمه‌نی یاری رێڕه‌وی مه‌رگ:
خوێندراوەتەوە7420