ماسی كوێری ناوچه‌ی سلێمانی و ئاماژه ژینگه‌ییه ده‌گمه‌نه‌كان
ئه‌مساڵ له كوردستان دیارده‌یه‌كی ژینگه‌یی له‌چه‌ند شوێنێكی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی به‌دیكرا، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی ماسی كوێر بوو، كه به‌هۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو یان ته‌قینی كانیاوهوه ژماره‌یه‌كی زۆر ماسی كوێر هاتنه ده‌ره‌وه و بووه ده‌نگوباس له میدیای كوردیدا.
به وته‌ی شاره‌زایه‌كی بواری ژینگه، ده‌ركه‌وتنی ئه‌م جۆره ماسیه له‌و ناوچه شاخاوییانه‌ی كوردستاندا ناكرێت ته‌نها وه‌كو هه‌واڵێكی رۆژنامه و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له قوڵایی ئه‌و شاخ و تهپۆلكانهدا ئه‌شكه‌وتی په‌نهان و گرنگ هه‌یه و ژیانی تێدایه و گیانه‌وه‌ران به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك تێیدا ده‌ژین.
ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات؛ ژینگه و سروشتی كوردستان كه‌مترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی تێدا ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ره‌گه‌ز و بنه‌مای زۆر گرنگی تێدایه بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ماسییه نابینایانهیه كه به ماسی (كوێر- ئه‌شكه‌وت) ده‌ناسرێت و ناوه زانستییه‌كه‌ی بریتییه له (Cryptotora Thamicola).
به وته‌ی توانا ئیسماعیل، لێپرسراوی سامانی ماسی لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی، "ئەم جۆرە ماسیەی له كوردستان (نزیك قه‌ندیل و ناوچه‌ی سورداش) دۆزراوەتەوە پێی دەگوترێت (ماسی كوێری ئەشكەوت) كە ماسییەكی دەگمەنە و لە ساڵی 2014 لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دۆزراوەتەوە.
به‌پێی راپۆرته جیهانییه‌كان، نمونه‌ی ئه‌م جۆره ماسییه‌ی له كوردستان ده‌ركه‌وتوه، به‌گشتی له هه‌شت شوێنی جیهان بونیان سه‌لمێنراوه؛ به‌تایبه‌تی له وڵاتانی مه‌كسیك و مه‌ده‌قه‌شقه‌ر و تایلاند و سه‌ڵته‌نه‌تی عومان.
هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچونی له‌سه‌ره:
ماسی كوێری ئه‌شكه‌وت، له جیهاندا مه‌ترسی له‌ناوچونی له‌سه‌ره، به‌و پێیه‌ی ئه‌م جۆره ماسییه، روپۆشێكی زۆر ناسك جه‌سته‌ی داپۆشیوه، چاوی نییه، به‌رگه‌ی گۆڕانكاری له به‌رزبونه‌وه و نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ناگرێت، زۆر زوو پیسبونی ژینگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌كات و له‌ناوده‌چێت.
راپۆرته جیهانییه‌كان، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن؛ ده‌رمانه له‌ناوبه‌ره كشتوكاڵییه‌كان كه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه له باخ و كێڵگه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن، مه‌ترسییه‌كی سه‌ره‌كییه له‌سه‌ر ژیانی ئه‌م جۆره ماسییانه، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵبونی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و دزه‌كردنی بۆ ناو جۆگه‌له ئاوییه ریشاڵییه‌كانی ناو شاخه‌كان كه زۆرجار ده‌ڕژێنه ناو ئه‌شكه‌وته‌كانه‌وه و ژینگه‌ی ئه‌م جۆره ماسییانه له‌ناو ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی، ژماره‌یه‌كی زۆری دارستانه‌كان له‌ناوچون، ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه ژینگه‌ی ئه‌م جۆره ماسییانه له‌ناو ده‌بات.
ئه‌م ماسییه به‌چی ده‌ژی؛
هه‌روه‌ك له وێنه و ڤیدیۆكاندا خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌م ماسییانه له ئاوی سازگاری ناو ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌ژین و پێویستیان به شوێنێكی ته‌واو تاریك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی خۆیانی تێدا بشارێنه‌وه، به‌و پێیه‌ی له پێكهاته‌ی جه‌سته‌یاندا شوێنی چاوه‌كان هه‌یه، به‌ڵام نابینان، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر ژیانیان و زۆر به‌ئاسانی ده‌بنه خۆراكی جۆره‌كانی دیكه‌ی ماسی له‌ناو روبار و چه‌م و كانیاوه‌كاندا.
به‌شێك له خۆراكی ماسی كوێری ئه‌شكه‌وته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و خۆراكه‌یه كه له‌رێگای ره‌گی دره‌خته‌كانه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، كاتێت ئه‌و دره‌ختانه ره‌گه‌كانیان ده‌گاته ناو ئاوی ئه‌شكه‌وته‌كان، شوێنێكی گونجاویش ده‌بێت بۆ خۆ حه‌شاردان و دوركه‌وتنه‌وه له مه‌ترسیه‌كان.
لێپرسراوی سامانی ماسی لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات؛ ئه‌م جۆره ماسییه ده‌گمه‌نه و لەو ئەشكەوتانەی ناخی زەویدا دەژی، رەنگێكی سووری روونی هەیە كە بۆ هاتوچۆی خوێن لە لەشی ماسییەكەدا دەگەڕێتەوە، ئەم ماسییە چاڵەكانی چاوی هەیە بەڵام بەپێستێكی ئەستوور داپۆشراوە، لە پێشی دەمیشییەوە چوار هەستیار هەیە بۆ دۆزینەوەی خۆراك و جوڵەی خۆی بەكاری دەهێنێ".
به‌هۆی ئه‌و هه‌سته‌وه‌رانه‌ی ده‌كه‌وێته پێشی ده‌مییه‌وه، زۆر ئاسان پاشماوه ئه‌ندامییه‌كان ده‌خوات و خۆراك بۆخۆی په‌یدا ده‌كات و له مه‌ترسییه‌كان خۆی دورده‌خاته‌وه.
ئاماژه زانسییهكانی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ماسییه له‌كوردستان:
1- ئاماژه‌یه بۆ بونی ئه‌شكه‌وتی گه‌وره و ژینگه‌ی تایبه‌ت له‌قوڵایی شاخه‌كاندا.
2- ئاماژه‌یه بۆ هه‌بونی ئاوی سازگار له‌و شوێنه‌دا.
3- پێده‌چێت چه‌ند جۆره گیاندار و ماسییه‌كی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بژی كه تائێستا له كوردستاندا ده‌رنه‌كه‌وتون، ئه‌وه‌ی له‌م گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌بینرێت، توێژینه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند زانایه‌كی بواری جۆره‌كانی ماسییه كه له ئه‌شكه‌وتێك له وڵاتی مه‌كسیك، هه‌روه‌ك ده‌بینرێت، ئه‌و جۆره ماسییه خۆی له‌ناو كون و كه‌له‌به‌ر و ریشاڵی ره‌گی دره‌خته‌كان شاردووه‌ته‌وه.
چه‌ند وێنه‌یه‌كی ماسی كوێری ئه‌شكه‌وت له‌ژینگه‌ی تایه‌تی خۆیدا:
خوێندراوەتەوە12007