ئه‌وانه‌ی فه‌یسبوك به‌كارده‌هێنن ده‌بێت ئه‌م زانیارییه‌ش بزانن
سه‌ره‌تای مانگی نیسان، كۆمپانیای فه‌یسبوك خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی بۆ به‌كارهێنه‌رانی له‌سه‌رجه‌م جیهان خسته‌گه‌ڕ، به‌ناوی (نه‌خشه‌ی ڤیدیۆی راسته‌وخۆ) له‌م هه‌واڵه‌شدا زانیاری زۆر گرنگ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌خرێته‌ڕوو، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له مه‌ترسیی و سوده‌كانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیه.
هه‌روه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی (ئه‌كاونت - ئه‌ژمار)ن و رۆژانه به‌ناوی خۆیان یان كۆمپانیا یان هه‌ر ناوێكی دیكه‌وه ده‌چنه نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، به‌تایبه‌تی له شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه، ده‌بینن له‌به‌شی ده‌ستی چه‌په‌وه نوسراوه (Live map) كاتێك كرته (كلیك)ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، نه‌خشه‌یه‌كی جیهان ده‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵێك خاڵ له‌سه‌ری دیاریكراوه.
فه‌یسبوك ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ی له‌پێناوی ئه‌وه‌دا خستوه‌ته‌گه‌ڕ كه شه‌یدایانی بینینی په‌خشی راسته‌وخۆ زۆرزیاتر به‌هره‌كانی خۆیان له‌به‌رهه‌مهێنانی ڤیدیۆ و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌ره‌و پێشتر بچێت و به‌م خزمه‌تگوزارییه هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی فه‌یسبوك ده‌بێته خاوه‌نی كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاندن و ده‌توانێت راسته‌وخۆ روماڵی ئه‌و روداو و ئاهه‌نگ و یاد و گفتوگۆ و خولیا جیاجیاكان تۆمار بكرێت و له‌سه‌رجه‌م جیهانه‌وه بینه‌ر ده‌ستبخرێت.
هه‌روه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌ركه‌وێت، كاتێك ماوس له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و خاڵانه نزیك ده‌كرێته‌وه كه په‌خشی راسته‌وخۆیان ئه‌نجامداوه، ده‌ستبه‌جێ تۆڕێك له په‌یوه‌ندیت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو كه له‌چه‌ند شوێنی جیهانه‌وه خه‌ڵك بینه‌ری ئه‌و په‌خشته راسته‌وخۆیه‌ی فه‌یسبوكه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، له وڵاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌مترین په‌خشی راسته‌وخۆ هه‌یه، زیاتر له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا خه‌ڵك په‌خشی راسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
زۆرێك له شاره‌زایانی بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نوێیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داهێنانێكی نوێیه و به‌شێكی زۆری خواستی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، له هه‌مان كاتدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئالوده‌بوون دوچاری به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ببێت، به‌و پێیه‌ی چه‌ندین كاتژمێر ده‌توانێت له‌چه‌ندین شوێنی جیاجیا بینه‌ری ڤیدیۆكان بێت.
كلیك لێره بكه و نه‌خشته‌كه ببینه:
خوێندراوەتەوە11934