زانست

نه‌تزانیوه‌ به‌كارهێنانی‌ (وای‌ فای‌) چه‌نده‌ مه‌ترسیداره‌

خزمەتگوزاری وای فای یاخود شەپۆلی ئینتەرنێتی بێ تەل ڕۆژانە بەبێ پێویستی کێبڵ بۆ کردنەوەی ئینتەرنێت بەکاری دەهێنین بەڵام لەگەڵیدا پاشماوەی هەیە کە کاریگەری نەرێنی بۆ تەندروستی هەیە و لەهەندێک کاتدا دەبێتە هۆی کوشتن.

لێرەدا ئەگەر وایدابنێین وای فای بكوژێكی بێدەنگە ئەوا دەبێت  ئەو کەسانەی لەماڵەوە  خزمەتگوزاری وای فای بەکاردەهێنن هەندێک زانیاری دیاریکراوی تایبەت بەوای فای هەیە دەبێت هۆشیار بن بە تایبەت لەبارەی زیانەکانی بۆسەر تەندروستی.

ئاژانسی پارێزگاری تەندروستی لە بەریتانیا توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوەو تێیدا دەرکەوتوە؛ شەپۆلەکانی وای فای ڕێگر دەبێت لە گەشەکردنی مرۆڤ و میوەکان.

هەروەها شەپۆلەکانی وای فای ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر مۆخی مرۆڤ و تەرکیز کەم دەکاتەوە، لەهەندێک کاتیشدا ئازار دەگەیەنێت بە گوێکان.

بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوەی کە لەزانکۆی کامبریدج ئەنجامدرابوو لەرەلەرەکانی وای فای کاریگەری نەرێنی بۆ سەر ژنان دەبێت، بەوەی دوگیان نابن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە9852