ستیڤن هۆكینگ داهێنانێكی ناوازه پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی ده‌كات
زانای فیزیای گه‌ردونی، ستیڤن هۆكینگ‌و ملیاردێری روسی یۆری میلنه‌ر، پڕۆژه‌یه‌كی زانستی‌یان راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر.
له‌كۆنفرانسێكدا كه له‌شاری نیویۆركی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چو، ستیڤن هۆكینگ‌و یۆری میلنه‌ر، ئامانجی پڕۆژه‌كه‌یان خسته‌ڕوو، كه له‌و رێگه‌یه‌وه به‌دوای بوونه‌وه‌ره زیندوه‌كاندا بگه‌ڕێن له قوڵایی گه‌ردون‌و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زانا‌و ئه‌ندازیار.
له‌وباره‌یه‌وه، ستیڤن هۆكینگ ڕایگه‌یاند: ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی دروستكردنی بچوكترین كه‌شتییه‌وه، بگه‌نه ئه‌ستێره‌ی ئه‌لفا سانتۆری كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره.

وتیشی "كێشی كه‌شتییه‌كه ته‌نها چه‌ند گرامێكه‌و خێراییه‌كه‌ی 60 هه‌زار كیلۆمه‌تره له چركه‌یه‌كدا، كه له‌رێگه‌ی تیشكی لێزه‌ری به‌هێزه‌وه پاڵی پێده‌نرێت بۆ ئه‌ستێره‌ی ئه‌فا سانتۆری، جگه له‌وه‌ش گه‌یشتنی كه‌شتییه‌كه به‌و هه‌ساره‌یه ماوه‌ی 20 ساڵ ده‌خایه‌نێت".
سه‌باره‌ت به ئامانجی پڕۆژه‌كه‌ش، هۆكینگ ڕوونی كرده‌وه، ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی گه‌یشتن به هه‌ساره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، زانیاری‌و وێنه له‌سه‌ر دۆخی ئه‌و هه‌سارانه وه‌ربگرن، كه ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین داهێنانی زانستی داده‌نرێت.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه زانستییه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی گه‌یشتنی یوری گاگارین، كه‌شتیوانی گه‌ردونی وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س بۆ بۆشایی ئاسمان له‌ساڵی هه‌زار و 961.
هاوكات، بۆ پڕۆژه‌كه، سه‌ره‌تا 100 ملیۆن دۆلار ته‌رخانك راوه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ش پشتیوانی ماددیان بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه راگه‌یاندوه، له‌نێویاندا مارك زۆكه‌ربێرگ، داهێنه‌ری فه‌یسبوك.
خوێندراوەتەوە19957