داهێنانێكی نوێ له‌بواری وێنه‌گرتندا
نێكسی، ناوی ئه‌و ئامێره‌یه كه‌له‌شێوه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بچوكدایه به‌ڵام وه‌ك بازنگ له‌ده‌ست ده‌كرێت‌و كێشی ته‌نیا 100گرامه، پێشتر وێنه‌گرتن له‌شوێنه به‌رزو هه‌ستیارو نه‌شیاوه‌كاندا تاڕاده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه دروست كردبوو كه شاخه‌وانن، یان حه‌زیان به‌سه‌ركه‌شییه، یان مه‌به‌ستیانه وێنه‌ی سێڵفی خۆیان بگرن به‌ڵام له‌ئێستادا ئامێری (نێكسی) ئه‌و گرفته‌ی چاره‌سه‌ر كردوه.

پێشتر ئه‌م ئامێره، ته‌نیا بیرۆكه‌یه‌ك بوه كه ئاماژه به‌ئاینده‌و پاشه‌ڕۆژی وێنه‌گرتن ده‌كات، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه، له‌ئێستادا كۆمپانیای (ئه‌نتل) ئه‌م خه‌ونه‌ی كردوه‌ته ڕاستی.

(كرۆستۆفه‌ر فێستۆ) قوتابی دكتۆرا‌و توێژه‌ر له‌زانكۆی (ستانفۆرد) ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌م خه‌ونه‌ی مرۆڤایه‌تی كرده واقع، ئامێره‌كه بریتییه له فڕۆكه‌یه‌كی بچوك و ده‌توانێت وه‌ك بازنگیش له‌ده‌ستی بكرێت.

له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئامێره‌وه ده‌توانڕێت جوانترین ساته‌كانی ژیان له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه كه مرۆڤ بیه‌وێت وێنه‌ی بگرێت و لای خۆی بیپارێزیت.

فڕۆكه‌كه كێشی ته‌نیا 100 گرامه‌و 4 باڵی هه‌یه‌و كامێرایه‌كی كوالتی به‌رزی پێوه جێگیراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كیش دروستكراوه كه‌پێچه‌وانه‌ی كاتژمێر له‌ده‌ست ده‌كرێت و كاتێك ده‌ستت هه‌ڵده‌گێڕیته‌وه به‌ره‌و ئاسمان ده‌فڕێت، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر ئامێره‌كه له‌دوای ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك سه‌ربازێكی گوێڕایه‌ڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای خاوه‌نه‌كه‌ی .....

له‌ئێستادا (كرۆستۆفه‌ر) و تیمه‌كه‌ی سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ن خه‌سڵه‌تێكی دیكه بۆ ئه‌م ئامێره زیاد بكه‌ن ئه‌ویش ناسینه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی له‌شوێنی قه‌ره‌باڵغدا به‌م پێیه‌ش ئه‌م ئامێره بچوكه له‌دونیای ئه‌مڕۆی ته‌كنه‌لۆژیادا (ئاڵنگاری ) ئه‌و ئامێرانه‌ی دیكه ده‌بێته‌وه كه ئه‌مڕۆ كاری وێنه‌گرتنیان پێ ئه‌نجدام ده‌درێت.

ئه‌م ئامێره خه‌ڵاتی باشترین ئامێری له پێشبڕكێی (ئه‌نتل مه‌یكت وێریبڵ چاڵنج )ی پێبه‌خشراوه كه پێشبڕكێیه‌كه تایبه‌ته به‌و ئامێر‌و داهێنانه‌ی كه ده‌كرێت گرنگیان پێبدرێت و پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 500 هه‌زار دۆلار بۆ داهێنه‌رانی ئه‌م ئامێره ته‌رخان كراوه كه پڕۆژه‌كه‌یان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ببه‌ن.

پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئایه ئه‌م تیمه داهێنه‌ره ده‌توانن گۆڕانكاری له كێش و قه‌باره‌و دیزاینی ئه‌م ئامێره‌دا بكه‌ن یان شكست دێنن، ئاینده وه‌ڵامی ئه‌م پرساره ده‌داته‌وه.
خوێندراوەتەوە5058