لاوێكی كورد لهبواری پزیشكیدا لهئێران داهێنان دهكات
لاوێکی کوردی پارێزگای ئیلام بۆ یەکەم جار "ئاتێل وکیۆم"ی لە دنیای پزیشکیدا داهێناو لە ئیدارەی داهێنانەکانی ئێراندا تۆمار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان فەرهاد سلێمانی، خهڵكی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بۆ یەکەمجار کەرەستەیەکی پزیشکیی بە ناوی "ئاتێل وکیوم" داهێنا کە لە بواری پزیشیکدا کەڵكی لێ وەردەگیرێت.
فەرهاد سلێمانی، پسپۆڕی بواری فریاکەوتنی پزیشکیە، سەبارەت بەو داهێنانەی خۆی ڕایگەیاندوه بەپێی ئەوەی کاری پزیشکیی فریاکەوتن زیاتر پهیوەندی بەشکانو زیانگهیاندنی ئەندامانی جەستەوە هەیە، ئاتێڵبەندی کارێکی گرنگە بۆ پێشگرتن لە زیانگهیاندنی زیاتری ئەندامی شکاوی جەستە.
وتیشی "بەهۆی ئەوەی ڕاهێنانی گشتیی پزیشکی زۆر لاوازە، زۆر جار نەخۆش تا گەیشتن بە نەخۆشخانە تووشی زیانی زیاتر دەبێت، هەروەها بەهۆی ئەوەی کەرەستەی پزیشکی ئاتێل بەندی لە نەخۆشخانەکان کەمە، بیرم لەوە کردەوە کە وەکوو کەسێک کە کاری فریاکەوتن دەکەم کەرەستەیەکی لەو جۆرە بۆ شکانی ئەندامانی لەش دروست بکەم".
ئهو گهنجه كورده، رونیكردوهتهوه ئەو داهێنانە دوای قۆناغە یاساییەکانو پەسهندی زانستی لە لایەن دەفتەری خاوەنداریەتیی فیکریی زانستگەی زانستە پزیشکیەکانی ئەهواز، لە ئیدارەی داهێنانەکانی ئێران بە پێوەری نێودەوڵەتی لەژێر ناوی "ئاتێل وکیوم" تۆمار کرا.
ئیلام یەکێک لە پارێزگاکانی خۆرههڵاتی کوردستان.
س: كوردپا
خوێندراوەتەوە9435