زانست

توێژینەوەیەک هۆکارى داخستنى چاوەکان لە کاتى ماچکردندا ئاشکرا دەکات

نوێترین توێژینەوە باس لەهۆکارى داخستنى چاوەکان لە کاتى ماچى خۆشەویستەکانە دەکات.

بەپێی زانیاری ماڵپەڕی ئۆگسبورگرتسایتونگی ئەلیکترۆنی توێژەرانی بەریتانی توێژینەوەیەکیان لەوبارەوە ئەنجامداوەو ئاماژە بەوەدەکەن لە کاتى ماچکردنى عاشقانە بەهۆى ئەوەى مێشک سەرنج دەخاتە سەر ئەو کاتەى بەریەککەوتنەکە لەنێوان دووکەسەدا دروست دەبێت و بەو هۆیەوە ئەمر بە چاوەکان دەکات کە دابخرێن.

هەردوو توێژەر بولی دالتون و ساندرا مورفی لەزانستی دەرونی لەزانکۆی لەندەن ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری تەجروبەی زانستی دەرونی بڵاوکردوە.

تیایدا ڕونیان کردوەتەوە کە لە کاتی بەریەککەونی هەردوو ڕەگەزدا  ڕوکاری دەرەوەیان دەگۆڕێت  و وەک وێنەیەکی نمونەیی و هەستێکی نامۆیان لا دروست دەبێت.

بەپێی زانیاری ماڵپەڕی تەلەگراڤ ئەو بەریەکەوتنەکە وادەکات کە هەستی بینی چاو لەگەڵ هەستی بەریەککەوتن کاریگەریان لەسەر یەک دروست بکەن و لەکاتی ماچکردندا مێشک یەکسەر تیشک دەخاتە سەر چاوەکان و دادەخرێن.

بەگوێرەی ئەنجامى توێژینەوەکە، کردنەوەى چاوەکان لە کاتى ماچکردنەکە هیچ زیانێکى بۆ دوو کەسەکە نییە و کاریگەرى خراپى نابێت، بەڵام لە رێگەى ئامێرێکى دەنگى لەرەلەرەوە ئەو زانایانە بۆیان ئاشکرا بووە کە، بەڵام ئەوەی داوایان لێکراوە زانینیەتی لەڕێگەی ئامێرێکی دەنگی میکانیزمی لەرەلەر بەشێوەیەکی تەنک بەزارێکی پیت ئاشکرای دەکات کە چۆن مێشک فەرماندەکات بە داخستنى چاوەکان.

توێژەران گەشتنە ئەنجامێکی ئیجابی کە زۆربەی زۆرە کەسەکان لەکاتی ماچکردندا چاو دادەخەن و تەرکیز دەکەنە سەر هەستی بەریەککەوتن ئەو هەستەش هەستی ماچکردن زیاد دەکات  و بەمەش مێشک وا دەکات چاو دابخرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە21526