ڤیدیۆ؛ ئامێرێك بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو
له‌ساڵی 2005وه ئامێری لایف ستراو دروست كراوه، له‌توانایدا هه‌یه هه‌زار لیتر ئاو خاوێن بكاته‌وه، ئه‌م ئامێره ئێستا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانی وڵاتانی ئه‌فریقادا دابه‌شكراوه بۆئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگرن، ئامێره‌كه له‌توایدا هه‌یه هه‌موو ئه‌و میكرۆب‌و زینده‌وه‌ره زیان به‌خشانه‌ی له‌ئاوه پیسه‌كاندا هه‌یه بگرێت‌و ئاوێكی خاوێن‌و سازگارو ته‌ندروست دابین بكات.

له‌كاتێكدا زیاتر له 1 ملیار مرۆڤ، له‌سه‌ر زه‌وی ئاوی خاوێنیان ده‌ست ناكه‌وێت، له‌كاتێكدا ساڵانه نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌س به‌هۆی ئاوی پیسه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا له‌هه‌ر 15 چركه‌یه‌كدا مناڵێك به‌هۆی ئاوی پیسه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات، له‌كاتێكدا % 80ی ئاوی ئاوه‌ڕۆكان له‌وڵاته دواكه‌وتوه‌كاندا ده‌ڕژێنه‌وه ڕووباره‌كان، به‌ڵام له‌ساڵی 2005 وه ئامێری لایف ستراو دروست كراوه، كه كێشه‌كه‌ی ته‌نیا كه‌متر له2 ئۆنسه‌یه‌و درێژیه‌كه‌ی 8 ئینج‌و نیوه، به‌ڵام له‌توانایدا هه‌یه هه‌زار لیتر ئاو خاوێن بكاته‌وه، ئه‌م ئامێره ئێستا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانی وڵاتانی ئه‌فریقادا دابه‌شكراوه بۆئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگرن.

ئامێره‌كه له‌توانایدا هه‌یه هه‌موو ئه‌و میكرۆب‌و زینده‌وه‌ره زیان به‌خشانه‌ی له‌ئاوه پیسه‌كاندا هه‌یه بیگرێت و ئاوێكی خاوێن و سازگارو ته‌ندروستت بۆ دابین بكات، به‌جۆرێك ئامێره‌كه له‌سه‌ر ئاوی ئاوه‌ڕۆكانیش تاقیكراوه‌ته‌وه‌و ده‌ركه‌وتوه هیچ میكرۆب‌و مادده‌یه‌كی زیان به‌خش له‌ئاوه‌كه‌دا ناهێڵێت.

خوێندراوەتەوە2558