لەرووی فەلەكناسییەوه یهكهم رۆژی نهورۆز مانای چییە؟
لەرووی فەلەكییەوە، یهكهم رۆژی نهورۆز 21ی ئادار، ناسراوە بە (هاوسەنگبوونی بەهاریی – Vernal Equinox) كە لە 20 یان 21 یان لە 22 ی ئاداری هەموو ساڵێك دووبارە دەبێتەوە.
بهپێی زانستی فهلهكناسی، لەیەكێك لەو رۆژانەدا تیشكی خۆر بەشێوەیەكی 100% ی دەكەوێتە سەر (هێڵی یەكسانی)، چونكە بەپێی لاری تەوەری خولانەوەی زەوی لەسەر خولگەكەی بەدەوری خۆردا، تیشكی خۆر هەڵبەزینو دابەزین دەكات لەسەر هەردوو نیوەگۆیەكانی باكوورو باشووری زەویدا.
لەو رۆژەدا ماوەی نێوان زەویو خۆر دەگاتە سنووری 150 ملیۆن كیلۆمەتر، تیایدا شەوو رۆژ یەكسان دەبێت، بەمەش لەنیوەگۆی باكووردا وەرزی بەهار دەستپێدەكاتو لەهەمان كاتدا یەكسانبوونی پایزی لەنیوەگۆی باشووردا دەستپێدەكات واتە دەستپێكی پاییزە.
ههروهها لەو رۆژەو لەسەر ئاسۆدا، خۆر رێك لەسەر خاڵی جوگرافی 90 ی رۆژهەڵاتەوە هەڵدێت، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت بەشێوەیەكی زۆر ورد ئاڕاستەی رۆژهەڵات دەستنیشان بكەن، لەهەمان كاتدا لە هەمان خاڵی رۆژئاواشدا ئاوادەبێتو هەمان سوودی هەیە بۆ دۆزینەوەی وردی ئاڕاستەی رۆژئاوا.
لە رووی زانستییەوە، لە ساڵی 2010 تا 2020، هەموو دیاردەكانی (هاوسەنگبوونی بەهاریی – Vernal Equinox) لە 20ی ئاداردا روویانداوەو روودەدەن، سەبارەت بەم ساڵیش ئەوا لە 20.3.2016 كاتژمێر (04:30 بەكاتی نێودەوڵەتیی) واتە 07:30 بەیانی رۆژی یەكشەممە 20 ئادار، خاڵی هاوسەنگبوونی بەهارییەو لە رووی فەلەكیشەوە یەكەم رۆژی وەرزی بەهارە.
س: بهرێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهی ههرێم
خوێندراوەتەوە5145