حكومەتی سوید باجی ژینگە لە فڕۆكەخانەكان وەردەگرێت
حكوومەتی سوید بڕیاریدا باجی ژینگە بۆسەر فڕۆكەخانەكان وەربگرێت، بەپێی جۆری گەشتەكانیش باجەكە ەمو زیاد دەكات لەسەر فڕۆكەخانەكان.
لە راگەیەنراوێكدا كە لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەكاربەران بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە بەهۆی ئەوەی فڕۆكەكان دەبنە هۆكاری دەردانی ئۆكسیدی كاربۆن و پیسبوونی ژینگە، باجی ژینگە بە پێی دووریی لەو فڕۆكانە وەردەگیرێت كە لە فڕۆكەخانەكانی سویدەوە دەفڕن.
ئاماژە بەوە كراوە: بڕی شەش یۆرۆ بۆ هەر سەرنشینێك بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا ٢٥ یۆرۆ بۆ بۆ وڵاتانی دەرەوەی یەكێتییەكەو بڕی ٤٠ یۆرۆ بۆ ئەو گەشتانەی كە دوورییەكەیان زیاتر لە شەش هەزار كیلۆمەترەو بڕی شەش یورۆ بۆ هەر سەرنشینێك كە لە فڕۆكەخانەكانی سویدەوە بەرەو توركیا دەفڕن وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانیی توركی لە ستۆكهۆڵم، بیلال ئارپاجی ئاماژەی بەوەكردووە، رێكاری باجە نوێیەكەیان پێگەیشتووەو لەم مانگەوە پەیڕەوی دەكەن.
خوێندراوەتەوە441